حاجى په‌رى حاجى سه‌عيد
حاجى په‌رى كچى حاجى سه‌عيدى حاجى ده‌روێشه.
ساڵى ١٩٤٣ له گه‌ڕه‌كى (حاجى حان) لە شاری سلێمانی له دايكبووه و ساڵى ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ غه‌فورى حه‌مه‌مين حه‌سه‌نى گه‌ڕه‌كى مه‌ڵكه‌ندى هاوسه‌رگيريى پێك هێناوه و بوونه‌ته خاوه‌نى دوو كچ و دوو كوڕ.
حاجى په‌رى
خاوه‌ن كه‌سايه‌تييه‌كى به‌هێز بووه، به قسه‌خۆشه‌كانى چووه‌ته ناو دڵى كه‌سوكار و خه‌ڵكييه‌وه.
له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا (شوكريه هيندى) فێرى دروومان و چنين بووه.
پاش ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى له كارى سياسى و نهێنى ناو شار ئاشكرا بووه و چووه‌ته ده‌ره‌وه، حاجى په‌رى شانى داوه‌ته به‌ر ئه‌ركى به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانى و شوێنى باوكيشى بۆ گرتوونه‌ته‌وه نه‌يهێشتووه هه‌ژارى و نه‌دارييان پێوه ديار بێت و به ڕه‌نجى كارى دروومان و ئه‌ته‌مين چنين خوێندنى پێ ته‌واو كردوو‌ن.
له ئێستادا مامۆستا شه‌ماڵى كوڕى، سه‌رپه‌رشتيارى يه‌كه‌مه له يه‌كه‌ى ئاماده‌ييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له سليمانى و شه‌هلا خانى كچيشى مامۆستايه له قوتابخانه‌ى پێشكه‌وتن له گه‌ڕه‌كى تووى مه‌ليك و كه‌ژاڵ خانى كچيشى وه‌ك ئه‌ندازيارى كشتوكاڵيى و شاره‌زا له ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى كشتوكاڵيى به‌كره‌جۆ كارده‌كات.
هه‌رچى هه‌ڤاڵى كوڕه گه‌وره‌شى هه‌يه، له‌بوارى هونه‌ريى و نووسيندا خۆى دۆزيوه‌ته‌وه و دواتريش چووه‌ته شاخ و بووه به پێشمه‌رگه و چاره‌نووس و مه‌رگ ڕێگه‌ى نه‌داوه ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ببينێت.
زيندان و ئازارى كۆچى دوايى هاوسه‌ر و كوڕه جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ى له‌لايه‌ك و گرانيى و ڕۆژگارى ناله‌بار له لايه‌كى تره‌وه چۆكيان به حاجى په‌رى دانه‌داوه، به‌ڵكو بوونه‌ته هانده‌رى تا وه‌ك ژنێكى شۆڕشگێڕ ده‌ربكه‌وێت، بۆيه به‌شدارى له كارى سياسى و كوردايه‌تيدا كردووه، ماڵه‌كه‌ى بووه به شوێنى شاردنه‌وه و حه‌سانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و نامه‌ى ڕێكخستن و شۆڕشى گواستووه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م ژنه دياره‌ى گه‌ڕه‌كى حاجى حان له‌پاش مه‌رگى كوڕه‌كه‌ى و له‌تاو ئازارى جه‌رگسوتان له ساڵى ٢٠٠٧ گيانى شيرينى سپاردووه و له گردى سه‌يوان و به‌ته‌نيشت هاوسەر و كوڕه‌كه‌يه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تايه له بيره‌وه‌رى شارى سلێمانيدا ماوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد