حیلمی شاعیر
حیلمی شاعیر
ناوی (محه‌ممه‌د كوڕی شێخ حسه‌ین)ـه. ساڵی 1909 له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه. سه‌ره‌تا له مزگه‌وت خوێندویه‌تی و دواتر له قوتابخانه و تا پۆلی شه‌شی خوێندووه. چه‌ند كار و پیشه‌یه‌كی تاقی كردووه، وه‌ك: ددانسازی، برینپێچی، سه‌عاتچێتی. كه‌سێكی قسه‌خۆش و نوكته‌باز بووه. بۆ مه‌به‌ستی بژێوی له: خورماڵ، سورداش، ڕانییه و ده‌ربه‌ندیخان كاری كردووه. له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه ده‌ستی به نووسینی هۆنراوه كردووه و به زمانێكی ساده و میللییانه‌ی نووسیویه‌تی و نازناوی (حیلمی)ی بووه. زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی له دیوانه‌كه‌یدا (دیوانی حیلمی) كۆكراوه‌ته‌وه و چاپ كراوه. ساڵی 1975 توشی چاوئێشه‌بووه و پاش نه‌شته‌رگه‌ری، نابینا بووه و له ماڵ ماوه‌ته‌وه. ساڵی 1985 كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی (گوڵان) له هه‌ڵه‌بجه به‌خاك سپێرراوه.
پۆل: کەسایەتی: شاعیر