حەجی جندی و ئاڤێتیک ئیساحاکیان- یەریڤان ساڵی 1955
Jump to navigation
Jump to search
حەجی جندی و هۆزانەوان ئاڤێتیک ئیساحاکیان ، نووسەرانی گەنجی کورد. یەریڤان ساڵی 1955.
حەجی جندی بۆ ماوەی 8 ساڵ وەک بەرپرسی کوردۆلۆژی لەناو ئەکادیمیای زانستی ئەرمەنستان کاری کردووە.
چەندین کتێب و بابەتی لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی نووسیوە لەوانە:
حەجی جندی بە گشتی 8 کتێبی پەروەردەیی، 19 کتێبی زمان و وێژەی کوردی بۆ قوتابخانەکان و 5 کتێبی داستانی کوردی لەگەڵ لێکۆڵینەوە و ١٦ کتێبی فۆلکلۆر، 02 کتێبی ڕێزمان و02 کتێبی لە سەر وێژەی کوردانی ئەرمەنستان و کۆمەڵە شیعری کوردی، لە جندی بە جێماوە. ھەندێک لە بەرھەمەکانی:
- ھەواری، ڕۆمان، ١٩٦٧، ئەرمەنستان.
- فۆلکلۆری کورمانجی، ١٩٣٦.
- کلامی کوردیی گەلەری، ١٩٣٦.
- کەر و کولکێ سلێمان سلیڤی، لێکۆڵینەوە، ١٩٤١.
- فۆلکلۆری کوردی، ١٩٤٧.
- کورئوغلی بە کوردی، ١٩٥٣.
- لێکۆڵینەوەی لە سەر مەم و زین، ١٩٥٦.
- بەیت سەرھاتی کوردی، ١٩٦٢.
- کلامی جەماعەتا کوردایێ ئێراق، ١٩٧٥.
- تێکست و لێکۆڵینی ڕۆستەمی زاڵی کوردی، ١٩٧٧.
- تێکست و لێکۆڵینی یوسف و زولەیخا، ٢٠٠٣.