حەوزە وشکەکە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

بۆچی پێی دەوترێت (حەوزە وشکەکە)!؟

بازاڕی کەتان فرۆشەکانی شاری سلێمانی ساڵی 1921
بازاڕی کەتان فرۆشەکانی شاری سلێمانی ساڵی 1921

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

حەوزە وشکەکەی شار یەکێکە لە بازاڕە بچکۆلانە و سەرەنجڕاکێشە کۆنەکانی شاری سلێمانی ،دەکەوێتە چەقی شارەوە لە لەخوارووی بەلەدێیەکە شاری سلێمانیەوەیە لە نێوان قەیسەری نەقیب و سەروو بازاڕی نەورۆزەوەیە،واتا لای قەیسەری عوسمان پاشاوە،بازاڕێکی قەرەباڵخە هەمیشە پڕحەشاماتی خەڵکە و جمەی دێت.

ئەم حەوزە لەکۆندا یەکێک بوو لە حەوزە جوانەکانی شارەوانی.ئاوێکی سازگار و دڵڕفێنی زۆر سارد هەبوو،لەسەرەتای ساڵانی (۱۹۱۹ - ۱۹۲۰) بە فەرمانی مێجەرسۆن دروستکرا.

کێ حەوزە وشکەکەی دروستکرد.


کە ئەو کات مێجەرسۆن ئەفسەری سیاسیی سوپای بەریتانیا بوو،دواتر بوو بە حاکمی گشتی شاری سلێمانی.

دەسەڵات وفەرمانڕەوایی زۆر لە سلێمانى و دەرووبەری دەبێت و كار وپڕۆژەی و باش و گه‌وره‌ بۆ سلێمانی دەکات، بەتایبەتی لەبوارەکانی كارگێڕى‌ و ئه‌ده‌بى‌ و ڕۆشنبیری‌ و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.

یەکێک لە کارە هەرە باش و مێژووییەکانی مێجه‌رسۆن،ئەوەبوو یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستاندا بە چاپ گەیاندوو و یەکەم چاپخانەی هێنایە سلێمانی.

کە ئەمە بوو بە وەرچەرخانێکی گرنگی مێژووی و ئەدەبی وڕۆشنبیری بۆ سلێمانی و سەرجەم کوردستانی گەورە.

شان بەشانی ئەوەش گرنگیەکی باشی بە خزمەتکردنی ئەو شارە و شارەوانی داوە.

کێ هاوکار بوو بۆ دروستکردنی ئەم حەوزە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەو کات سەرۆکی شارەوانی سلێمانی

(عەبدوڵڵا بەگی حاجی حوسەین ئەفەنی مەحەمەد ئاغا) ئەبێت.

خەڵکی شار و دوکاندارەکانی ئەو گوزەرە و دەوروبەری داوای لێدەکەن کە حەوزێکیان بۆ دروست بکات.ئەویش ئەبینێت کە خەڵکانێکی زۆر لە دەوروبەری شار و لە لادێیە دوورە دەستەکانەوە دێنە شار،بۆ ساغکردنەوەی شتومەک وکاڵاکانیان و ئاوپێدانی وەڵاغ و مەڕ و ماڵاتەکانیان.

شوێنێکی لەبار و گونجاو دڵبەرانە بوو بۆ پشوودانی ڕێبواران،کە چواردەوری حەوزەکە ئەوکات بڕ دار و سەوزایی بوو.

بۆیە ڕێبواران دێنە ئەو شوێنەی کە حەوزە وشکەکەی ئێستا،لە نزیک دارە گەورەکان و دوکانەکاندا،و لە چایخانەکەی وەستا نوعمان دادەنیشن و پشوو دەدەن.

ئیتر فەرمان دەگەیەنێت بە مێجەرسۆن بۆ ڕاپەڕاندنی کار وپڕۆژەکەیەک لەو جۆرە.

ئیتر مێجەرسۆن بڕیار دەدات حەوزێکی جوان دروست بکات بۆ پشودانی کاسبکاران و ڕێبواران.هەتا لەدەوری بحەسێنەوە و پشوو بدەن و شتومەک و کاڵاکانیان لەوێ ساغ بکەنەوە.

ئیتر وردە وردە خەڵک ی موڵک لەو شوێنە دەکڕن و دوکان دروست دەکەن و زیاتر ئاوەدانی ئەکەنەوە و لەوێ کۆدەبینەوە ودەمێنەوە و نیشتەجێ دەبن لە دەوروبەری حەوزەکە.

بۆیە مێجەرسۆن یەکسەر پەیوەندی سەرۆکی بەشارەوانی.ئەویش بە دوو ڕووناکبیر و کەسایەتی ناوبانگی شار ڕادەسپێرێت و فەرمانیان پێدەکات کە بە زووترین کات حەوزێکی جوان و سەرەنجڕاکێش لە ناوەڕاستی شار دروستبکەن.

ئەوانیش ئەندازیار (مستەفا سائیب و مەحمود جەودەت).

لە دوای وتوێژێکی زۆر ئەم دوو ڕۆشنبیرە بڕیار دەدەن،لە حەوزێکی زۆر جوان لە شێوە و شێوازی حەوزێکی عوسمانی لەناوەڕاستی شار دروستبکەن.

ئەندازیار مستەفا سائیب نەخشەیەکی جوان بۆ دروستکردنی حەوزەکە دەکێشێت و مەحمود جەودەتیش دەبێتە خاڵی ڕایەڵی وتوێژ لەنێوان سەرۆکی شارەوانی و مێجەرسۆن و سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکات، بۆیە مێجەرسۆن نەخشەکە دەبینێت زۆر سەرسام دەبێت و دەستبەجێ بڕی تێچووی پارەکە دەخاتە ئەستۆی خۆی و شارەوانی. داناز .

ئەوانیش بەشێوەیەکی ئەندازەی ڕێک وپێک حەوزەکە دروست دەکەن،بەبۆری ئاو لەگەڕەکی شێخانەوە لە کارێزەکەی ئەحمەد زەنگەنەوە دەهێنن بۆ حەوزەکە.ئیتر ئەو حەوزە ئاوێکی زۆر زۆری دەبێت و دەبێتە سمبوڵێکی جوان و ناو ناونیشانێکی شار. کە تا ماوەیەکی زۆر بە حەوزەکەی مێجەرسۆن و شارەوانی بانگ دەکرا.

ئەم حەوزە بوو بە خزمەتێکی زۆر بۆ ڕێبواران و دانیشتوان و کاسبکارانی گوزەرەکە دەکات.

بۆچی پێی دەڵێن حەوزە وشکەکە.

نزیکەی چل بۆ پەنجا ساڵ ئەم حەوزە ئاوی لێدێت و خەڵکی بەکاری دەهێنا و دواتر وردە وردە وشکی کرد و دواتر لەشوێنی حەوزەکە هەندێ دووکان دروستکرا و ئیتر حەوزەکە بە تەنها ناوی مایەوە و بوو بە "حەوزە وشکەکە".