خالید ڕەشید

لە Kurd collect
(ڕەوانەکراوە لە خالید رەشیدەوە)
Jump to navigation Jump to search
2434.jpg

خالید ڕەشید لەدایکبووی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە

بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەری ھەبووە، باوکی پیاوێکی دڵگەورە و ھەقبێژ بووە و لە حەفتاکاندا بەڕێوبەری ناوەندی پۆلیسی خانەقا بووە.

ساڵی ١٩٨٠ کوردستانی جێ ھێشتووە و کۆچی کردووە بۆ سوید و ھەنووکەیش لەوێ نیشتەجێیە.

دەرچووی پەیمانگای باڵای ھونەرە لە ڤێسترباری سوید، ھەروەھا دەرچووی بەشی شوێنەوارناسییە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم لە سوید (ساڵی ١٩٩١ ماستەری وەرگرتووە).

ساڵی ١٩٩٩ لە بواری میوزیکدا لە ڕووسیا دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و دوکتۆرانامەکەی لەسەر کولتور و شوێنەواری کوردستانە لە زانکۆی سانکتپیتەربورگ لە ڕووسیا ھەروەھا چەندین گۆرانیی فۆلکلوری کوردیشی لەوێ تۆمار کردووە.

ساڵی ١٩٩٦ وەکوو سەرۆکی کۆنگرەی ھونەرمەندانی کورد لە ئەورووپا ھەڵبژێردراوە و دامەزراندنی ئۆرکێسترای نەتەوەیی کوردییان پێ سپاردووە.

خالید ڕەشید ھونەرمەندێکی خاوەن ھەڵوێستە و لەسەر ڕووداوەکانی کوردستان وەدەنگ دێت و خاوەنی چەندین بەرھەمی سیاسی و نیشتمانیشە.


هونەرمەند خالید رەشید خاوەنی 7 ئەلبومی مۆزیک و گۆرانیە هەروەها دوو پەرتووکی بەزمانی سویدی لەسەر شوێنەوار چاپکراوە، بەسەدان بابەتی لەسەر کولتورو مۆزیک شوێنەوار بڵاوکراوەتەوە.

وەرگری دوو خەڵاتە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری سویدەوە.

یەکیک لە هەرە کارە گرنگ و جوانەکانی پاراستنی شوینەوارەکانی کوردستان بووە لەریگەی ناردنی یونسکۆ بۆ کوردستان، کە دەرئەنجامەکەی قەلای دێرینی هەولێر بوو خرایە ناو لیستەی شوینەوارە جیهانیەکان و ئامادە کردنی مارشی نیشتمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

هەروەها وەک یەکەم هونەرمەندی کورد مۆزیکی کوردی گەیاندۆتە سەر زمانە جیهانێکانی تر موزیک و گۆرانییەکانی، لەو بەرهەمانەن کە گەلانی جیهان بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فراوان بەوهۆیەوە بەموزیکی کوردی ئاشنابوون، بەپێچەوانەی زۆرینەی زۆری بەرهەمە کوردییەکانی تر کە لەکوردەوە بۆ کوردە.

جگە لەناساندنی ئاوازو ریتم و ئەداو موزیک، شیعری گۆرانییەکانی هونەرمەند خالید رەشید وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی و لەویشەوە بۆ زۆربەی زمانەکانی تری جیهان.

بەرھەمەکان

خالید ڕەشید خاوەنی حەوت ئەلبوم و زیاتر لە پەنجا گۆرانییە؛ کە ئاوازی زۆربەی گۆرانییەکانی ھی خۆیەتی و شیعرەکانیشی لە شاعیرانێکی وەکوو: عەبدوڵڵا پەشێو، لەتیف ھەڵمەت، ساڵح بێچار، حەمە سەعید حەسەن، حەمە ڕەزا و ھتد وەرگرتووە، خۆیشی شیعری چەند دانە لە بەرھەمەکانی ھۆنیوەتەوە.

بەرهەمەکانی هونەرمەند.

  • ئەمان: ساڵی ١٩٩٥ لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە.
  • غوربەت: ساڵی ١٩٩٧ لە سوید تۆمار کراوە.
  • باڵەبان: ساڵی ١٩٩٧ لە پاریس تۆمار کراوە.
  • خەڵوەت: ساڵی ١٩٩٨ لە سوید تۆمار کراوە.
  • Clasik Mosko: ساڵێ ٢٠٠٢ لە مۆسکۆ تۆمار کراوە.
  • ئەشک نەما: ساڵی ٢٠٠٤ تۆمار کراوە.
  • بووکی ئێوارە: ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێر تۆمار کراوە.
  • جگەرگۆشەکەم: لە سلێمانی تۆمار کراوە.

خالید ڕەشید خاوەنی دوو خەڵاتە.

  • خەڵاتی ستیپیندۆمی وەزارەتی فەرھەنگی سوید بۆ ساڵەکانی ١٩٩٧ و ١٩٩٨
  • خەڵاتی زانستیی ماکس ڤێبەری ئەڵمانی (بۆ مۆسیقا و نووسین)، ساڵی ٢٠١٧ لە پەیمانگای مێژووی زانست لە مۆسکۆ، ڕووسیا
Xalid rashid03.jpg
Xalid rashid02.jpg
Xalid rashid01.jpg



بابەتە پەیوەستکراوەکان.

سەرچاوە: تۆماری تایبەت بۆ مانو بەرزنجی لەلایەن هونەرمەند خالید ڕەشیدەوە.