عەبدوڵڵا پەشێو

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0606.jpg

عەبدوڵڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە لە ساڵی 1946 لە گوندی بێرکۆت لە دەشتی هەولێر لەدایکبووە.

پەشێو ساڵی ١٩٤٦ لە بنەماڵەیەکی ئایینی و لە گوندی "بێرکۆت"ی نزیک شاری ھەولێر لەدایک بووە (ئەو گوندە ئێستا بووەتە بەشێک لە شاری ھەولێر).

باوکی مەلای گوندەکە بووە بەڵام بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە ھەر زوو ماڵاوایی لە دنیا دەکا، پەشێو دەڵێ: "مامەکانم ھانیان دام بچمە بەر خوێندن، یەکەم جار چوومە قوتابخانەی خالیدیە بە عەرەبی دەمخوێند.

ساڵی ١٩٦١ بۆ یەکەمجار دەست دەکا بە شیعر نووسین و یەکەم شیعری لە ھەفتەنامەی ھەولێر دا بڵاو دەکاتەوە.

دوابەدوای ئەوە خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە ھەولێر تەواو دەکا.

15788.jpg

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی دەکا بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان و لە نێوەڕاستی شەستەکان بەولاوە دەبێتە بەرپرسی قوتابیان و کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەر لەو ساڵانەدا دەست دەکا بە بڵاوکردنەوەی شیعرەکانی و لە ڕۆژنامەی (الاخبار) – دەنگ و باس" شیعر بڵاو دەکاتەوە ئەم ڕۆژنامەیە ئەودەم ھەفتانە لاپەڕەیەکی بۆ کوردی تەرخان کردبوو.

ساڵی ١٩٦٧ بۆ یەکەم جار لە بەغداد ئاشنایەتی لەگەڵ شێرکۆ بێکەسی شاعیر پەیدا دەکا و ھەر ئەو کاتەش (بتی شکاو)ی بە چاپ گەیاندبوو.

ھەر لەو ساڵەدا بە یەکجاری واز لە حیزبایەتی دێنێت و بڕیار دەدا خزمەتی بیری "سەربەخۆیی خوازی" بکا. ساڵی ١٩٧٠ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە.

ساڵی ١٩٧١ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە گوندی (کەنداڵ)ی دەشتی ھەولێر دەبێ بە مامۆستا.

کۆتایی ئابی ١٩٧٣دا، بەھەوڵی چەند کەسایەتییەکی دیاری کوردستان، بەتایبەتیش سەرۆکی ئەوسای یەکێتیی نووسەرانی کورد، سەیدا ساڵح یووسفی، زەمانەی خوێندن لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران وەردەگرێ و ئیدی بەرەو وڵاتی پوشکین و گۆگل و تۆلستۆی دەڕوا.

ساڵی ١٩٧٩ ماجستێری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت.

ھەر ئەو کاتەی لە دەرەوەی وڵاتدا دەبێ کۆمەڵە شیعری (شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم) لە ڕێی کاک محەممەدی مەلا کەریم ساڵی ١٩٨٠ لە بەغدا چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

ساڵی ١٩٨٤ دوکتۆرای ئەدەبییاتی وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری گەورەی کورد پیرەمێرد بووە.

ساڵەکانی ١٩٨٥ تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح (بە عەرەبی: جامعة طرابلس) لە لیبیا مامۆستا بوو.

پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی شاری ھێلسینکی وڵاتی فینلاندە. پەشێو جگە لە زمانی کوردی و عەرەبی، زمانی ڕووسی، ئینگلیزی و ئالمانی زۆر باش دەزانێ و وەرگێڕدراوەکانی لەسەر پووشکین و ویتمەن بەڵگەی لێھاتوویی و بەتوانایی پەشێو نیشان دەدا لە وەرگێڕاندا.

پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ١٩٦٧ بڵاو کردوەتەوە.

  • فرمێسک و زام (١٩٦٥–١٩٦٧)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧
  • بتی شکاو (١٩٦٧–١٩٦٨)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨
  • شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨–١٩٧٢)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢
  • دیوانی براکوژی، چاپی یەکەم ھەولێر ١٩٩٤
  • دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩–١٩٧٣)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧
  • شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣–١٩٧٩)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠
  • برووسکە چاندن (١٩٨٠–١٩٨٨)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠
  • بەرەو زەردەپەڕ (١٩٨٩–٢٠٠١)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١
  • پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦
  • پشت لە نەوا و ڕوو لە کڕێوە ٢٠٠٦ ـ (کۆی شێعرەکانی ١٩٦٥ تا ١٩٧٩) ـ ھەولێر
  • ھەسپم ھەورە و ڕکێفم چیا ٢٠٠٦ ـ (کۆی شێعرەکانی١٩٨٠ تا ٢٠٠٥) ـ ھەولێر
  • سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور - (کۆی شێعرەکانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٩) - ھەولێر
  • پەشێو ھەروەھا بەرھەمەکانی چەندین نووسەر و شاعیری گەورەی جیھان وەک واڵت ویتمەن و پووشکین وەرگەڕاندوەتە سەر زمانی کوردی.
  • بەشێک لە شێعرەکانی وەرگێڕانی پووشکینی لەم کتێبەدا بڵاو کردۆتەوە:
  • پووشکین، ژیان و بەرھەمی شاکاری ١٩٨٣ ـ س.م. پێتڕۆف ـ وەرگێڕان: محەممەدی مەلاکەریم و عەبدوڵڵا پەشێو

بابەتە پەیوەستکراوەکان