خاڵە شەهاب - شەهاب نوری ساڵح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
12241677 .jpg

خاڵە شەهاب کوڕی شێخ نوری شێخ ساڵح-ە، ساڵی 1932 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، شێخ نوری باوکی شاعیرێکی گەورەی کوردستانە و لەگەڵ عەبدوڵڵا گۆران-دا شیعری نوێیان داهێنا، لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا سەرنووسەری ڕۆژنامە ڕەسمییەکەی حکومەتی شێخ مەحموودی حەفید بوو.

شەهاب شێخ نوری ساڵی 1939 چۆتە قوتابخانەی (فەیسەڵی)یە لە سلێمانی و ساڵی 1946 لە کۆلیژی فەیسەڵییە لەبەغدا وەرگیراوە.

لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1950دا لە بەغدا بەشداریکردووە و بریندار بووە، بەهۆی ئەم بریندارییەوە وازی لەخوێندن هێناوە.

خاڵە شەهاب هەر لەتەمەنی لاوییەوە پەیوەندیکردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ەوە و لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆی چەندین جار زیندانی کراوە و تووشی ئازارو دوورخستنەوە بووە.

خاڵە شەهاب لەناو ڕیزەکانی پارتی-دا هەوڵیداوە برە و بە بیروڕای سۆسیالیستی بدات و لەم پێناوەشدا ماوەیەک لە بەغدا کتێبخانەیەکی دانا بۆ بڵاوکردنەوەی سەرچاوە زانستییەکانی سۆسیالیست، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەدامەزراندنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)دا.

دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەری تردا بۆ پەیوەندیکردن بەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان-ەوە، ویستیان لەئێران-ەوە خۆیان بگەیەننە دەرەوەی عێراق تا سەبارەت بەبارودۆخی تازەی کوردستان و ئەرکە ڕێکخراوەیی و سیاسیەکان بیرورایان لەگەڵدا بگۆڕنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕژێمی شای ئێران ئەم پۆلە تێکۆشەرەیان دەستگیرکرد و ڕادەستی کاربەدەستانی عێراق.

ئەم سەرکردە گەورەیە ڕۆژی 21-11-1976 و لەگەل شەهیدان جەعفەر عەبدولواحید ئەحمەد و ئەنوەر زۆرابدا لەسێدارەدران.

...

سەرچاوە: مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (1975-1976) بەرگی 01

بابەتە پەیوەستکراوەکان