داود بەگی جاف

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
116448234.jpg

ناودارانی جاف ( داود بەگی فەتاح بەگی جاف ١٩٠٥ — ١٩٦٦ )

کە باسی ھۆزی گەورەی جاف ببیستی نابێت ناوبانگی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە ناودارەکانی وەک ئەم پیاوە نەناسی نەک لەلەسەر ئاستی لای خۆمان بەڵکوو لەسەر ئاستی ھەموو عێراق ، ئەو پیاوێکی شیرین کەلام ڕەفتار بەرز و ئازا و حازر وەلام و خواناس .

زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکی بەباشی زانیوە یەکێک بوە لە شۆڕەسوارەکانی شەری ئاوباریک ئەم زاتە کەسایەتیەکی زۆر بەھێزبووە لەسەرۆکایەتی کردنی ھۆزی جاف لەپاش کۆچی کوتوپڕی حەمەبەگی برای لەسەروبەندی پێکھێنانی پەرلەمانی عێراق لەسەردەمی پاشایەتیشدا دەبێتە ئەندانی ئەو پەرلەمانە لە کاروباری پەرلەمانتارانیدا زۆر بوێربووەو ڕاستەوخۆ راستیەکانی درکاندوەو ھەمیشە پشت و پەنای لێقووماون بووە.

لە دوای لەناوچوونی دەسەڵاتی پاشایەتی ساڵی ١٩٥٨ ز لەگەڵ عبدالکریم قاسم یەکەم سەرۆک کۆماری عیراق نیوانیان تێکدەچێت و لەساڵی ١٩٥٩ بەمالەوە وڵات بە جێدڵێت و دەڕوا بۆ ئێران لەوێ لە لایەن شای ئێرانەو ڕێزێکی زۆری لێدەگرێت جافی ئێرانیش ھەموو بە بەردەوامی بەدەمیەوە بوون . داود بەگ لە ژیاندا ٣ ژنی ھێناوە :

  • ١- خاوەر خانم لە شێخانی تاڵەبانیە
  • ٢- مەلیحە خانمی حسین بەگی محمود پاشای جاف
  • ٣- ڕەعنا خانمی ئەحمەد بەگی جاف

لەو ٣ ژنە ٩ کوڕو ٤ کچی بووە.

575920 .jpg

تێبینی: کوردکۆلێکت دڵنیا نییە لە ڕاستی و دروستی ئەم ژیاننامەیە! تکایە یارمەتی کوردکۆلیکت بدە بۆ ژیاننامەییەکی دروست و باوەڕپێکراو.