داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەحمەدی خانی

460227699 .jpg

خانی بۆ خۆی مێژووی لە‌ دایكبوونی خۆی بۆ تۆماركردووین كە‌ دە‌ڵێت:


  • لە‌و ڕاكو دە‌ما ژغە‌یب فە‌ك بوو
  • تە‌ئریخ ھە‌زار و شە‌ست و یە‌ك بوو

واتە‌ لە‌ كاتێكدا كە‌ من لە‌ نە‌بوون پە‌یدا بووم، ساڵی ھە‌زار و شە‌ست و یە‌ك بوو، واتە‌ لە‌ ساڵی (١٠٦١)ی كۆچی ھاتۆتە‌ دونیاوە‌، كە‌ دە‌كاتە‌ (١٦٥٠)ز بە‌ڵام لە‌ كوێ؟ ھە‌ندێك ھە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی لە‌ بایە‌زید كۆچی دواییكردوە و لە‌وێ نێژراوە‌ دە‌یكە‌ین بە‌ خە‌ڵكی بایە‌زید.

بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بە‌ وردی مە‌م و زین بخوێنینە‌وە‌ لە‌و تێدە‌گە‌ین، كە‌ خانی زۆر بە‌ توندی بە‌ستراوە‌ بە‌ جزیرە‌وە‌، ھە‌رچە‌ندە‌ ڕوودانی چیرۆكی مە‌م و زین لە‌ ناوچە‌ی جزیرە‌دا ھۆیە‌كی گە‌ورە‌ی ئە‌مە‌یە‌، بە‌ڵام ئە‌وە‌ش دیارە‌، كە‌ خانی لە‌ جزیرە‌دا زۆر ژیاوە‌، ھە‌ر وە‌ك لە‌ مە‌م و زینە‌وە‌ بۆمان دە‌ردە‌كە‌وێت، كە‌ خانی زانایە‌كی گە‌ورە‌ بوو و شارە‌زای فە‌لسە‌فە‌ و گە‌لێك زانستی تر بوو.

ھە‌ر ئە‌مە‌ ڕاستی ئە‌وە‌مان بۆ دە‌ردە‌خات، كە‌ لە‌ زۆر كتێبدا كە‌ دە‌ربارە‌ی ژیانی خانی نووسراوە‌، لە‌ زۆر شوێن خوێندوویە‌تی و بووە‌ بە‌ گە‌ورە‌ و لە‌ جە‌زیرە‌ و بایە‌زید وانە‌ی گوتۆتە‌وە‌ گە‌لێك مە‌لا و زانای تری پێگە‌یاندووە‌ خانی لە‌ ساڵی (١٧٠٦)ز كۆچی دواییكردووە‌.




درێژەی بابەت