ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان
ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی به‌رپرس له به‌ده‌ستهێنانی نیشانده‌ر، ژماره و داتای هه‌مه‌جۆر له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه كه ئه‌و داتا و نیشانده‌رانه‌ی به ده‌ست دێن بخاته ڕوو و بڵاوی بكاته‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی تاكو زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا حكومیيه‌كان بۆ داڕشتنی پلان و سیاسه‌ته‌كانیان كه پشتیان به‌ستووه به داتا.
كابینه‌ی نۆیه‌می حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی تایبه‌تی داوه به ئه‌لیكتڕۆنی كردنی خزمه‌تگوزاريیه حكوميیه‌كان بۆیه ده‌سته‌كه‌مان هه‌ڵساوه به نوێ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی تاكو ببێته سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی داتا و نیشانده‌ره‌كان به ئاسانترین شێوه و زیاترین سوودی لێ وه‌ربگیرێ. ئه‌مڕۆ شێوه‌ی نوێی ماڵپه‌ڕى ده‌سته ئه‌خه‌ینه بواری جێ به‌جێ كردن و دڵنیاین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ و ئێمه چاوه‌ڕێین كه هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م ماڵپه‌ڕه تازه‌یه پێش بخه‌ین. هیوادارین توانیبێتمان ئه‌و خزمه‌ته پێش بخه‌ین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان
كاره سه‌ره‌كييه‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم
1. به‌شدارى كردن له جێبه‌جێكردنى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان.
2. ئه‌نجامی دانی كاره‌كانی ئاماری له بواره‌كانی جوراوجور و رووپێوه‌كان به نمونه, زیاده‌باری هه‌موو كاره‌كانی ئاماری و پروسه ئاماریه‌كان وه‌كو كشت‌وكال, پیشه‌سازی و هتد.
3. كوكردن, یه‌كخستن, ئاماده‌كردن, شی كردن و كورت كردنی ئه‌نجامی كاره ئامارییه‌كان به ته‌واوی یان به‌ش به به‌ش.
4. بڵاوكردنه‌وه و چاپكردنی نامیلكه و راپورته ئامارییه‌كان, زێده‌باری رێكخستنی خوله‌كانی راهێنان, كور و كوبوونه وه ئامارییه‌كان .
5. چاودێری ته‌كنیكی له سه‌ر كاره ئامارییه‌كان كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له وزاره‌ته‌كانی تر و كاربه‌ده‌سته‌تانی فه‌رمی ئه‌نجام ده‌دترێت.
6. دانانی بانكی زانیاری یه‌كگرتوو.
7. ئاماده‌كاری بو توێژینه و خوێندنه‌كان كه ده بنه هوی پێشخستنی كاری ئاماری.
8. به‌شداری كردن له راهێنان و به‌رزكردنی تواناییه‌كان له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان.
9. دابین كردنی سیسته‌می زانیاری جوگرافی(GIS)
10. ئاماده كردنی شه‌به‌كه‌كانی ناوه‌ندی و هه‌لگرتن ( back up) بو هه‌موو سیستمه‌كان بو پاراستنیان له ناوچوون.
11. برۆشۆرى ناساندنى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم