ده‌سه‌ڵاتێكی فاشل له حوكمڕانی، ئیفلاسێكی گه‌وره له سیسته‌می په‌روه‌رده
نووسینی: مژدە عەلی
دیاره پڕۆگرامی خوێندن به مه وداترین و چڕترین كایه ی پێگه یاندنی نه وه كانی هه ركومه ڵگایه كه له پڕۆسه ی پێگه یاندنی زانستی و كۆمه ڵایه تی و فكری بێگومان هه ر له سه ر ئه و بنه مایه ش زۆرگرنگه ئاڕاسته كانی بیروو بزواندنی خوێنه ر به گشتی و خوێنكار به تایبه تی له ژێر ڕۆشنای زهنییه تێكی ئایدییانه و پڕۆگرامێكی په روه‌رده‌ی چالاكدا بێت. هه ڵبه ته لم قۆناغه دا ئه وه‌ی ده بینرێت دینامیكییه تی ئه قڵی خوێنكار به گه ڕ خراوه و به گه ڕ ده خرێت ،به و ماناییه ی ده یانه وێت ستراتیژییه تی بوونیادی ده سه ڵات دا بڕێژێ..
هه‌ر بۆیه به گه ڕانه وه و تێفكرین بۆ ڕابردوو خاڵی ئه‌ساسی له گرنگیدان به په‌روه‌رده و بنەماكانی، ده‌بوو دوای ئه نجام دانی شۆڕش به سه‌ر دیكاتۆریه‌تی به عس دا هه وڵی له بنه ڕه ت چاككردنی پڕۆگرامه كانی خوێندن به گرنگ تماشا بكرایه نه ك دوای چه ند ساڵیك ڕوكه شێكی به ناوسیسته می سویدی تێكه ڵ به به رنامهی خوێندن له كوردستان كه نه ك مایه‌ی سه ر سوڕمانه به ڵكو مایه ی گاڵته جاریی و هه ڵخه ڵه تاندنی خۆیان و له ناو بردنی نه وهیهكه له م ووڵته دا، له‌گه‌ڵ هه موو ئه م كه موكوڕیه زۆرانه‌ش هێشتا هه ر خۆیان به براوه ده‌زانن له دانانی ئه‌م سیسته‌مه كه‌وه‌ك گوریسێكی ڕزیو وایه ،بۆیه ناكرێت نه‌وه‌كانی داهاتووی ئه م نیشتمانه كه داینه‌مۆی داهینان و رۆحییه‌تێكی زیندوون ناكرێت له سایه‌ی ئه م سیسته‌م و حوكوڕانییه فاشله بی هیواو بی ئیراده بكرێن .
ساڵانه ده بینرێت وده بیسترێت دوای ده رچونی ئه نجا می تاقیكردنه وه كان،چه ندین خوێنكاركۆتای به‌ژیانی خۆیان ده هێنن و په نا ده به‌نه به ر خۆ كوشتن ،بێگومان ئه مه ش ده‌ر ئه نجامی نه بوونی هۆشیاریییه كی په روهر ده ییه كه تا ئێستا له م كۆ مه ڵگایه دا ده گوزه رێ، ڕه نگه زۆر كه س پییوابێت كه خا لی جه وهه ری بۆ گۆڕینی یان باشكردن و بنیاد نانی كؤمهڵگایه كی سه ركه وتوو له‌نێو ووڵاتێكی كراوه دا بوونی سیسته ماتیكێكی ڕامیاری ،سه ر بازی، فكری بێت هه ر بویه ئاواكردنی شؤڕشێكی شیكاری فكریانه زؤر گرنگتره له وانه چونكه گۆڕین و باشتر كردن و به ره وپێشبردنی پڕۆگرامی خوێندن ده بێته مایه ی بڵاو بوونه‌وه‌ی زهنییه تێكی زانست خوازانه و درووستبوونی تاكێكی هۆشیار و دا هێنه ر له نێو كۆمه ڵگا دا.
هه‌ڵبه‌ته جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئهوباروو دۆخه‌ی كهناجێگیری باری ده‌روونی خوێنكار له لایه كو بیهیوابوونی گه نجانی ئه م وولاته دوای ته واو بوونی قۆناغه كانی خوێندن تا ده گاته ما مۆستا، ئه وه مان له سه ر ئه م سیسته مه په روهردهییه پێ ده ڵێت زۆرێك له زۆرینه ئه وهنده له خه می دا بینكردنی بژێوی ژیان و وه ر گرتنی موچه كانیانیاندان ئه‌وه‌نده‌ش له ناوه‌نده كانی خوێندا وه ك مامۆستایه ك له ئه رك و به رپرسیارێتی هه ره گرنگدایه به رامبه ر به نه وه كانی داهاتوی ئه م كۆمه ڵگایه ،له‌هه قیقه تدا نه ك فێربوونه‌كه ش هیچ فێربوونه، به ڵكو په روهردهكه ش سه ره و ژێره ،ئه م سیسته مه ودانهرانی له زۆر ئاستدا ئیفلاسێكی گه وره و هه مه‌لایه نی كردوه ، ڕۆژانه به ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز ئه وه مان نیشان ده ده ن كه سیسته مێكه كاری وێرانكردنی ژیان و بێكه سایه تی كردنی مرۆفی كورده ، له م نێوه نده شدا ئه‌گه‌ر ئه ركی سه رهكی په روهرده و فیركردن بریتیبێت له یار مه تیدانی مرۆڤ بۆ ئه وه‌ی بتوانێت سه‌ره‌تا خۆی درووست بكات دواتر كۆمهڵگایەكی ته‌ندرووست ، به ڵام وه‌ك ده‌بینین ئه م سیسته‌مه له كوردستاندا ، نه ك نه‌بۆته هۆی درووستبیونی تاكێكی هۆشیار بگره كۆمه ڵگاش ئه‌ونده‌ی له لایه‌ن كه سانی به ناو هۆشیا ر!گوایه له ڕابردوو ده ستێكی كارایبوه له بنیادنانی ئیستاش بو داهاتوش هه ر ئه و زانایه .....!؟ هه‌ربۆیه له سایه ی ئه م ده سه ڵاته فاشله دا كه بچوكترین مافی مرۆڤ ئازادی ڕاده‌ربڕینه پێی ههناكرێ، چجای بگات به‌وه‌ی بیه‌وێت تاكێكی زیندوو به بڕشت دروست ببێت، سیسته‌می په روهده ده‌بێت وێنه‌یه‌كی نوێ به‌كۆمه‌ڵگا بدات نه ك سیسته‌مێك بێت ده‌ر ئه‌نجامی ململانێی هێزه حزبییه‌كانی كوردستان تێدا نمایش بكه‌ن ....! و هه‌ڵپه‌ی له ناوبردنی فڵان سیاسی و فیسار حزبی به‌رده‌وام له هه گبه تاندایه به درێژه دان له خۆنزیك كردنه‌وه له و دوژمنه خوێن ڕێژانه‌ی كه به رده وام به جه نگه سه ربازی و ده روونییه تێكده‌رانه كانیان ده یانه وێتج بوونیادی په روه‌رده‌ی تاكی كورد و كۆمه ڵگای كوردی له بنه‌ڕه‌تدا بێ ناسنامه بكه ن....
ده سه‌ڵات دارانی هه رێم بێ جیاوازی ده‌ڵێم له دوای پڕۆسه ی ئازادییه وه چیتان كرد تا تاكێكی هۆشیا ر درووست ببێت،چیتان كرد تابه رهه می خوێنی شه‌هیدان به رهه م دار بكه ن و بیپارێزن؟. چیتان كرد تا گه نجانی ئه م ووڵاته بێ هیوا نه بن له ژیان و ڕێگه ی تاریك و مه نگی ئاوه مه ر‌گ به ره كان نه گرنه به ر...؟ ئه ی چیتان كرد لەناوچه دابڕێنراو جێناكۆكه‌كانی كوردستان كه‌چه‌ندین پڕۆژه‌ی جوان له نوسیندا و لێهاتوو له داڕشتندا و بێبنه‌ما له‌كرداردا له هه‌گبه تاندا بوو....؟ ئه ی ئه نجام و بوونی ئه و ڕیفراندۆمه تان چی لێهات كه شانازیتان پێوه ده كرد....!! ئه ی پێمان ناڵێن چیتانكرد بۆ یه كخستنهوه ی هێزه سه ربازییه كانی ئه م هه رێمه ، یان وه‌ك هه میشه له گوفت و كرداری ناڕاست وبێبنه ما زیتر هیچی ترتان پێ نییه !. ئه ی چیتانكرد بۆ درووستكردن و بنیادنانی ژێرخانی ئابووری كه له كاتی بانگه شه ی هه ڵبژاردنه كاندا ده نگتان نوسابوو ئه وه ندهی به گوێی هاوڵاتیانی ئه م هه رێمه دا خوێندتان، به سه و زوو زه ردو نیلی وپرته قاڵی و قاوه‌ی و شین.... ه‌وه .
ئه ی پێمان ناڵێن دبلۆماتكارو ته سه ڵاتداره موهیمه كانی ئه م هه رێمه له ماوه‌ی ڕابردوودا هه م له به غدادهه م له ڕووی سیاسه تی ووڵاتانی ده‌ره‌وه چی وێنه یه كی جوانتان بو كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستانیش وه ك ووڵات كێشا.....!؟
با مهوهك هاوڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه به بیرتان بخه‌مه‌وه چیتانكردوه ...... سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی حزبیتان دروستكردوه كەبری په‌روه‌رده‌ی درووست ملولانی حزبی‌و كهسیهكانتانی پێ یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌تانه‌وێت گه نجانی ئه م كۆمه‌ڵگایه نه ك بێ كهسیاتی بكه‌ن به‌لكو بوونیشیان بخه‌نه خزمه‌ت دوژمنانی كورد..... ده نگه بهرزهكانتان بۆ چاكسازی گوێكانمانیان كهڕكرد به‌ڵام تێكسازیتان ئه نجام داودهر ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌م دۆخه نالهباروو ئاڵۆزه‌یه كه‌بۆ ئه‌م گه‌له‌تان درووستكردوه. پێتانوابوو كاری ههرهگرنگتان ڕیفراندۆمه به ڵام بینیمان و وادهشبینین نه‌ك مافی چاره‌ی خۆنوسینتان بۆ كورد ده ستهبهر نه‌كرد ده‌تانه‌وێت والهتاكی ئه م كۆمه‌ڵگایه بكه‌ن وه‌ك جه‌لاد و سیخور له‌پێناو پاراستنی به رژهوهندییه كه‌سی و حزبییهكانتان كاربكه‌ن... دوژمنانی ئه م خاك و گه‌له‌تان به‌ده‌ستی خۆتان هێناوهنه نێو ئه‌م خاكه....! رق و كینه‌تان ته‌نانه‌ت له نێو خۆشتاندا هێنده بۆگه‌نه ناتوانن رێك بكه‌ون به و كارانهشتان دیاره كهمیلهت و كوردستانتان به‌م ڕۆژگاره سهختهبردوه ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشل له حوكمڕانی