دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
107903458 photo 2019-07-13 17-26-11.jpg

عەبدولڕەحمان قاسملوو (لە 22ی دیسامبری 1930 لە شاری ورمێ لە دایکبووە) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ساڵانی 1350 ھەتا 1368. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤینا پایتەختی نەمسا تیرۆر کرا. دکتۆر قاسملوو کاتێ لەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون، لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش، بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا.


پووختەیەک لە ژیانی

عەبدولرەحمان قاسملوو لە شەو زستان (شەوی یەڵدا) ی ساڵی 1309ی ھەتاوی ڕێکەوتی 22ی دیسامبری 1930 زایینی‌دا لە شاری ورمێ لە بنەماڵەیەکی سامانداری دەست ڕۆیشتوودا لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندی، پێشان لە ورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.

ھێشتا زۆر منداڵ بوو کە لەگەڵ مەسەلە سیاسی‌یەکان ئاشنا بوو بیرو باوەڕی ئازادیخوازانە لە مێشکی‌دا جووڵا.

بۆ خۆی لەم بارەیەوە لە کتێبی "چل ساڵ خەبات لە پێناوی ئازادی‌"دا پاش باسی سەفەری ٣٠ کەس لە کوردەکان بۆ باکۆ لەسەر بانگھێشتنی سۆڤیەت، دەنووسێ: "ھەر چەند ئەو کاتە من تەمەنم یازدە ساڵ بوو، بەڵام وەک زۆر منداڵی ئەو سەردەمە سیاسەت سەرنجی ڕاکێشا بووم".

بابم یەکێک لە ئەندامانی ئەو ھەیئەتە بوو. زۆر باشم لە بیرە کە لە باکۆ ھاتەوە چەندین تاقەندی لەگەڵ خۆی ھێنابوو، تاپڕێکی باشیشی پێ بوو.

C8080511-2-1542x2048.jpg

وادیارە سۆڤیەتییەکان قەند و تفەنگ و شتی دیکەیان بە دیاری دابوو بە ھەموو ئەندامانی ھەیئەت. قەند بە تایبەتی زۆر بە نرخ بوو، چونکە ئەو کاتە لە ئێران زۆر کەم و گران بوو.

من ئەو کارەم زۆر پێ سەیر بوو، چونکە لە ماڵی ئێمە براکانم و ئامۆزاکانم کە لە من گەورەتر بوون، باسی ئەوەیان دەکرد کەبابم لەگەڵ چەند کەسی دیکە چوون بۆ باکۆ حەق و ئازادیی کوردان داوا بکەن.

بۆیە ڕاست‌و ڕەوان لە بابم پرسی: ئەدی مافی کوردان چی لـێ ھات؟

عەبدولرەحمان قاسملوو ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بە دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات لە شاری ورمێ دەست پی کرد.

ساڵی 1325 کۆماری کوردستان لە مەھاباد ڕووخا. بە دوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووە تاران. ساڵی 1327 بۆ درێژە پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایتەختی فەرانسە.

گەیشتنی بە پاریس ھاوکات بوو لەگەڵ تەقە کردن لە شا لە زانکۆی تاران (25ی ڕێبەندانی1327) کە بوو بەھۆی لە نێو چوونی ئازادییە دێموکراتییەکان لە سەرانسەری ئێران‌دا.

SAgMWHq.jpg

بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانی‌یەکان لە پاریس پێک ھات کە لەوێ دا قاسملوو بە درێژی لە دژی شاو ڕێژیمەکەی قسەی کرد لە ئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ناڕەزاییان بۆ محەممەدڕەزا پەھلەوی نارد. ئەم کارە بوو بەھۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس، تەنانەت حکوومەتی فەڕەنسا بۆسەر قاسملوو.

سەرئەنجام ناچار بوو پاریس بە جێ بھێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی «یەکێتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران» چوو بۆ پڕاگ پێتەختی چێکۆسلۆڤاکیا. ھەر لەو ماوەیەدا کە لە فەڕەنسا بوو، بە ھاوکاریی چەند خوێندکاری دیکەی کورد، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپایان دامەزراند.

لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکێتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیش‌دا بەشدار بوو.

ساڵی 1330 بە نوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێران لە دووھەم کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا، بەشدار بوو. ھەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوەو کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیھانیی لاوان دا لە شاری بوداپێست پێتەختی مەجارستان بەشدار بوو.

EcwOiG2X0AI9rgf.jpg

ساڵی 1341(1962) قاسملوو لەزانستگەی پڕاگ دوکتورای زانستی ئابووریی وەرگرت و ھەتا ساڵی 1349(1970) لە زانستگەی پڕاگ دەرسی ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی ھەڵدانی ئابووری‌ ی گوتەوە.

لەو ماوەیەدا دوکتور قاسملوو چەندین کتێب و نامیلکەی لەسەر گیرو گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نووسی کە لە ھەموویان بە ناوبانگتر کتێبی کوردستان‌و کورد. ئەم کتێبە لە جێدا بە زمانی چێکی نووسراوە، تا ئێستا بە زمانەکانی:ئینگلیزی سلۆڤاکی، پۆڵەندی، عەرەبی و کوردی و فارسی و ھیندی وچەند بەشیشی بە فەڕەنسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

دوکتور قاسملوو زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، چێکۆ ـ سلۆڤاکی، ڕووسی بە باشی دەزانی‌و بە زۆر زمانی دیکەش وەک ئەڵمانی و زمانەکانی سڵاڤ تا ڕادەیەک ئاشنا بوو.

ساڵی 1349 پاش دەرچوونی بەیاننامەی 11ی ئازار و ڕێککەوتنی نێوان ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان و دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئیمکانی تێکۆشانی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانزیاتر بوو. لەو کاتەدا دوکتور قاسملوو لە ئەورووپا گەڕایەوەو بە ھاوکاریی چەند کەس لە یارانی نیزیکی ئەرکی زیندوو کردنەوەی ڕێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی بەئەستۆ گرت.

لە کۆنفرانسی سێھەمی حیزب‌دا کە مانگی جۆزەردانی ساڵی 1350 گیرا، دوکتور قاسملوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بە سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ھەڵبژێردراو لەو کاتەوە لە ھەموو کۆنگرەکانی حیزبی دا وەک سکرتێری گشتی ھەڵ بژێرایەوە.

011Qasmlo.jpg

بەم جۆرە بۆ ماوەی ھەژدە ساڵ وەک ڕێبەرێکی کارزان‌و شارەزا لە پلەی یەکەمی مەسئوولییەت‌دا کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە یەکێک لە سەختترین قۆناخەکانی خەباتی ئەم حیزبەدا بەڕێوەبرد.

EcwMnm-.jpg

دوکتور قاسملوو ڕۆژی (22ی پووشپەڕی ساڵی1368، 13-07-1989) لە کاتێک دا بۆ دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەی کورد لە ئێران دا لەگەڵ چەند نوێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤێنا لەسەر مێزی وتووێژ دانیشتبوو لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە ئەورووپا بە دەستی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وتووێژی ئاشتی، شەھید کرا. ھەر لەو تیرۆرە دا دکتۆرفازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ (فازیل ڕەسوڵ)، سیاسەتمەدار خەڵکی شاری سلێمانی باشووری کوردستان شەھید بوو.

EcwOKkFWAAABPVm.jpg

بابەتە پەیوەستکراوەکان