زارا قادری‌ ئازەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
16174905.jpg

دایه (زارا قادری‌ئازەر)، دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی پێشووری رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری نەغەدە لە تەمەنی 86 سالیدا کۆچی دوایی کردوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممه رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی دایە زارا قادری‌ئازەر دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر نوێنەری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 86 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.

دایه زارا له ماوەی ژیانیدا زۆر جار لەلایەن کاربەدەستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تووشی ئەزیەت و ئازار بووەتەوە و پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆڕەکەی شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر لە ساڵی ١٣٦٥، بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی کرابوو.

شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر ساڵی لەگەڵ دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ، لە شاری ڤێنا، لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، لەلایەن دڕندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی شەهید عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کردووە.