زرار محەمەد مستەفا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
12122021201321656446.jpg

مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بووە لە رواندز و جیا لە بواری مۆسیقا، لە بوارەكانی دیكەی هونەریشدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە، هاوكات نووسەرێكی دیاری دەقی شانۆیش بووە.

هونەرمەند لە ساڵی 1937 لە رواندز لە دایكبووە و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە رواندز و باتاس و هەولێر و پەیمانگەی مامۆستایانی بەعقوبە تەواوكردووە.

ساڵی 1978 بناغەی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەی داناوە و دەستی باڵای هەبووە لەپێگەیاندنی چەندین هونەرمەندی دیاری بواری میوزیك.

بەرەبەیانی ڕۆژی 07-12-2021، ھونەرمەندی ناسراوی شاری رواندز مامۆستا زرار محەمەد مستەفا لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵ ئاوایی كرد.