زەعیم سدیق
زەعیم سدیق مستەفا، ئەفسەری پێشووی سوپای عێراق، خەڵکی شاری موسڵە و سەر بە بلۆکی سەربازی موسڵ بووە، دوای کودەتاکەی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 1963 لە سوپای عێراق فەرماندەیی لیوای پێنج و پاشان لیوای بیستەمی سوپای عێراق کردووە، لەو ماوەیەدا تاوانی گەورەی بەرامبەر گەلی کورد و شاری سلێمانی ئەنجامداوە.
لە ئاکامی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی کورد لە شەڕی کوردستان لە شاری سلێمانی لە 09-06-1963 کە کورد بە ڕۆژی ڕەش ناوی دەبات.
لەوێ لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ، کە لەو کاتەدا بە دۆڵی مەرگ ناسراوە و بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ٤٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لەوێ کوژراون.
حکومەتی بەغدا لە حوزەیرانی 1963 دا ناردیە سەر خەڵکی مەدەنی پارێزگای سلێمانی تا ملکەچی دەستەڵاتیان بکات. بەڵام بۆی نەکرا.
زەعیم سدیق هاوپەیمانی زۆری لەگەڵ میلیشیای پاسەوانی نیشتمانیدا کرد، ئەمەش وایکرد عەبدولسەلام عارف دوای جموجۆڵی 18-11-1963 لە سوپا دەربکات.