زەینەب کناجی (زیلان)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
یەژاستار.jpg

لە 30 حوزەیرانی ساڵی 1996 لە شاری دێرسم بەرامبەر بە داگیرکەری چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدا، تا ئێستاش زیلان لەسەر زاری ژنانەوە وەک دروشمی بەرخۆدان ماوە، بەو چالاکیەشی بوو بە سمبۆلی بەرخۆدان بۆ ژنانی کورد و لە جیهان دەنگی دایەوە. زەینەب کناجی (زیلان) لە دایک بووی 10-08-1971 ی گوندی ئەلمالی شاری مالاتیایە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو دەکات، زیلان دوای دەرچوونی لە کۆلێژی ڕاوێژکاری پزیشکی لە زانکۆی ئینۆنو لە مالاتیا پەیوەندی دەکات بە تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد، زیلان لە کاتی خوێندنی زانکۆدا دەست دەکات بە خەبارتی سیاسی و لە ساڵی 1994دا ماوەی ساڵێک لە شاری ئەدەنا خەباتی سیاسی لەناو جەماوەر بەڕێوەدەبات، زیلان بۆ ئەو ساڵە دەڵێت: لەبەر ئەوەی پەروەردەیەکی زۆر باشم نەبینی بوو، لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی سەروش هاوکاریەکی تێر و تەسەلم نەکرا، ئەمانەش هۆکارێکن بۆ بێ کاریگەر کردنی مرۆڤ لەناو کۆمەڵگەدا، هەرچەند ئامانجی من ئەوە بوو لەناو گەلدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنم لە هەموو بوارێکەوە، بەڵام نەمتوانی وەک ئەوەی دەمەویست بگەم بەو سەرکەوتنە. پاشان لە ساڵی 1995 لە شاری دێرسمی باکوری کوردستان پەیوەندی دەکات بە ڕیزی گەریلا، برای زیلان، یەکێک لە هۆکارەکانی بەشدارار بوونی بۆ ناو گەریلا وەک تۆڵەسەندەوەیەک باس دەکات لەبەرامبەر فشارەکانی دەوڵەت، هاوکات لە ساڵی 1993 لە ساسۆن و ئێله چەند کەسێک لە کەسوکارەکانی لەلایە بە کرێگیراوانەوە دەکورژێن و تەرمەکانیشیان نادرێنەوە. زیلان دوای ئەوەی ساڵێک لە ناو ڕیزی گەریلا دەمێنێتەوە، لە 30-06-1996دا لە ناو ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا لە دێرسم چالاکی فیدایی ئەنجام دەدات، چالاکیەکەی زیلان لە جیهان دەنگی دایەوە.

0acb-image.jpg

زیلان بۆ چالاکیەکەی دەڵێت: بۆ گەلەکەم ئەم چالاکیە ئەنجام دەدەم، بۆ پێکهێنانی چالاکیەکەم هێز و مۆڕاڵ لە گەلەکەم دەگرم، بەو شێوەیە ڕووبەڕووی دوژمنانان دەبمەوە، لەسەر بنەماکانی پەیوەست بوونم بە پارتەکەمان (پەکەکە)، ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێبازانم کە لە شاخەکان تێدەکۆشن، ئەو چالاکیەم ئەنجام دەدەم، دەمەوێت ببم بە سمبۆلی بەرخۆدانی ژنانی کورد، دەمەوێت دەنگی من بگات بە هەموو جیهان، بەسە ئیتر ببیسن و چیتر چاو لە ئاست مافەکانمان نەپۆشن.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە بۆ زیلان دەڵێت: زیلان مانیفستۆی ئازادیە، زیلان بانگەوازیە بۆ ئازادی گەلان. زیلان تێکۆشانی ئازادی ژنان و بیردۆزی ڕزگاری ژنانی هێنایە لای یەکتر و بووە سەرچاوەی تێکۆشانێکی بەهێزتر.

دوای 20 ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر چالاکیەکەی، برای زیلان بە شانازیەوە باسی خوشکەکەی دەکات.

هەرچەند بچوک بوو، بەڵام خاوەن تایبەتمەندی بەرپرسیارێتی بوو حەسەن، برا بچوکەکەی زیلان بەو شێوەیە باسی لە بیرەوەریەکانی خوشکەکەی کرد: هەر لەمنداڵیەوە کەسایەتیەکی بێ وێنە بوو، جیاواز بوو لە ڕووانین و خاوەن ڕۆحێکی بە بەرپرسیاری بوو، بچوکترین ئەندامی خێزانەکەمان بوو، لە ڕووی هەست و هزر دا وەک کەسێکی گەروەتر جموجۆڵی دەکرد، یەکێک لە تایبەتمەندیەکانیشی زۆر حەزی لە پاکو خاوێنی بوو. دوای ئەوەی من وەک مامۆستا چووم بۆ سێواس، زیلان و برایەکیترم هێنا بۆ لای خۆم، ئەو کات زیلان لە پۆلی سێیەم دەیخوێند، نمونەی ناو پۆل و تەنانەت ناو خوێندگەش بوو. ئەو کات وەرگرتنی خوێندکار لە وەرگرتن لەو زانکۆیانەدا ئاسان نەبوو، بەڵام ئەو خوێندکارێکی زیرەک بوو، ژیر و بە توانا بوو.

132576.jpg

حەسەن ئاماژەی بەوەشدا دوای چالاکیەکەی زیلان خوشکێکیان لە دەرەوەی وڵات داوای وێنەکانی کردوە، بەڵام پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و هەرچی وێنەی زیلان هەیە هەموویان دەستبەسەر کردوە. حەسەن سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەش کە زیلان لە کاتی خوێندنی زانکۆدا ئاشنای جیهانی سیاسەت بووە، ناوبراو وتیشی: کاتێک لە ساڵی 1993دا خزمێکمان شەهید بوو، تەرمەکەشیان نەداینەوە، ئەوەش کاری زۆری لەسەر زیلان دانا، ئەو کاتە جاری یەکەم بینیم زیلان دانیشتوە و دەگریت، دوای ئەو ڕووداوە زیلان بڕیاری دا بێدەنگ نەبێت.

حەسەن کناجی، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زیلان هەڵسا بەو چالاکیە، هێزەکانی دەوڵەت فشاری زۆریان خستە سەر گوندنشینانی گوندەکەمان، بەتایبەتیش خێزانەکەمان، هێندەیان لە زاواکەمان دابوو، گوندنشینان نەیاندەوێرا سڵاوی لێبکەن