سالم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (1800-1866) ناسراو بە سالم ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە. سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن.

83292429 .jpg

عەبدوڕەحمان بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگە، لە بنەماڵەی ساحێبقرانە،

لە ساڵی 1800 دا لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دونیا.

لە ساڵی 1866دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.

مارف خەزنەدار لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی نووسیویەتی: لە ساڵی 1805 لەدایکبووە، وە لە ساڵی1869 کۆچی دوایی کردووە.

تایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارھێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارھێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە.

سالم لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری نالی دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:

جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر

ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکولی تورکانی سیمبەر

سالم لە ئەم قەسیدەیەدا بە جوانی باسی بارودۆخی شاری سلێمانی دوای ڕووخاندنی بابانەکان دەکات و سکاڵای زۆر لە ڕۆمییەکان دەکات کە بوون بە ھۆی کاول بوونەوەی وڵاتەوە، لە داوییدا داوا لە نالی دەکات کە ئەو کاتەدا ڕوو لە سلێمانی نەکاتەوە، لە دوایین بەیتدا دەڵێت:

تۆ خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی: دەخیلی بم بەو نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر