ساماڵ مانیی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ساماڵ مانیی لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە، لەساڵی 1986 هەندەران دەژی.

120132650 .jpg

لە 1993دا چووتە ناو بازنەی فەلسەفەی ئەکادیمی لە بەریتانیا بووتە خوێندکاری فەلسەفە لە بەریتانیا پاش تەواوکردنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، لە ساڵی2011 وە بۆ 2013 مامۆستای فەلسەفە بووە لە کوردستان، لەساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای لەبوارەکەی خۆیدا بەدەستهێناوە.

240831636 .jpg

د. ساماڵ مانیی، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە فەلسەفەدا، پرۆگرامی فەلسەفە بەزمانی ئینگلیزی، ئەوروپا، بەکالۆریۆس و ماجیستێر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، دووساڵ مامۆستای فەلسەفە بووە لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان، ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەی فەیلەسوفەکانە لە بەریتانیا، ئەندامی لێکۆڵینەوەی باڵای فەلسەفەیە لە بەریتانیا، ئەندامی کۆمەڵەی فەیلەسوفە ژنەکانە لە بەریتانیا، تێکستە فەلسەفیەکانی بە زمانی ئینگلیزی لە ئەوروپا بڵاودەکاتەوە. ئەو ڕشتە فەلسەفیانەی کە لێکۆڵینەوەی تیادا کردوون و گرنگیان پێ دەدات فەلسەفەی زانست و لۆجیک، فەلسەفەی زەین وئاگایی و مێشک، فەلسەفەی زمان و مانا، فەلسەفەی پیستیمۆلۆجی کلاسیک و سۆشیال پیستیمۆلۆجی، فەلسەفەی جێندەر و کۆمەڵایەتی.

ساماڵ مانیی

  • دكتۆرا لە فەلسەفەدا، پرۆگرامی فەلسەفە بە زمانی ئینگلیزی، ئەورووپای یەکگرتوو.
  • بەكالۆریۆس و ماجیستێر لە فەلسەفەدا، زانكۆی لەندەن، بەریتانیا.
  • دوو ساڵ و نیو مامۆستای فەلسەفە بووە لە زانكۆیەكی هەرێمی كوردستانی باشوور.
  • جگە لە زمانی کوردی، له ئەورووپا، بە‌زمانی ئینگلیزی بیركردنەوە فەلسەفییەكانی دەنووسێت و بڵاو دەكاتەوە.
  • ئەو ڕشتە فەلسەفییانەی كە لێكۆڵینەوەی تیادا كردوون و زیاتر گرنگییان پێ دەدات، ئەمانەن: فەلسەفەی زانست، لۆجیك، فەلسەفەی زەین و ئاگایی و مێشك، فەلسەفەی زمان و مانا، فەلسەفەی پیستیمۆلۆجيی كلاسیك و سۆشیال پیستیمۆلۆجی، فەلسەفەی جێندەر و كۆمەڵگە.
  • ئەندامی هەمیشەیی كۆمەڵەی فەیلەسووفەكانی بەریتانیایە.
  • ئەندامی ئینستیتیوتی لێكۆڵینەوەی باڵا-ی فەلسەفەیە لە بەریتانیا.
  • ئەندامی ڕێكخراوی فەیلەسووفە ژنەكانی بەریتانیایە.
  • نووسەری چەند پرۆژە نووسینی فەلسەفيیە بە زمانی کوردی، بۆ دروستکردنی چەند پایەیەکی فەلسەفە لە هزراندنی کوردیدا: 'هەگبەی زانین' و 'سەرزەمینی مانا' و 'فەلسەفەی جێندەریی' نموونەی ئەو پرۆژە نووسینە فەلسەفیيانەن.
ساماڵ مانیی و باوکی ساڵی 1970
ساماڵ مانیی و باوکی ساڵی 1970

نووسەری ئەم کتێبە فەلسەفیيانەیە:

  • کتێبی: پیستیمۆلۆجيی کلاسیک. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مێخەک، ٢٠١٨ کوردستان.
  • کتێبی: سۆشیال پیستیمۆلۆجی. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مێخەک، ٢٠١٨ کوردستان.
  • (ئەو دوو کتێبانەی سەرەوە لە ٢٠١٩ دا لە ئێران- کوردستان لە چاپدراونەتەوە لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مادیار.)
  • کتێبی: ژن و فەلسەفە؛ فەلسەفەی جێندەریی. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مێخەک، ٢٠٢١ کوردستان.
  • کتێبی: سەرزەمینی مانا. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جەمال عیرفان، ٢٠٢٢ کوردستان.
  • کتێبی: بۆ تێگەیشتن؛ کواین. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ماڵی وەفایی، ٢٠٢٢ کوردستان.
سەردەمی پێشمەرگایەتی بەر لە چوونی بۆ ناو تیپی 21ی کەرکووک
سەردەمی پێشمەرگایەتی بەر لە چوونی بۆ ناو تیپی 21ی کەرکووک

ئەو کتێبانەی کە نزیک بە چاپ و بڵاوکردنەوەن لە ساڵی ٢٠٢٢:

• کتێبی: ئۆنتۆلۆجی؛ زمان و مانا.

• کتێبی: 'مەحاڵبوون؛ زمان و مانا.

تۆمارێکی تایبەت بۆ (مانو بەرزنجی) لەلایەن بەرێز (ساماڵ مانیی)وە.

12779053 .jpg
12717826.jpg