سجووق

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Sjuq.jpg

ئامادەکردنی سنجووق کە یەکێکە لە شیرینییە کوردەوارییە بەناوبانگەکان.

سەرەتا گوێز و چوالە (بادەم)ەکان دەکرێن بە پەتەوە و بەو شێوەیەی لە وێنەکەدا دیارە هەڵیان دەواسین بە داردا.

134211.jpg

پاشان شیلەی ترێ دەهێنرێت و گڵێکی تایبەتی تێ دەکرێت، بۆ ماوەی 20 خولەک دەخرێتە ناو مەنجەڵێکەوە و لەسەر ئاگر دەکوڵێندرێت تا کەفێک دەکات، ئینجا کەفەکەی دەگیرێ، دواتر ئاگرەکە دەکوژێنینەوە و بۆ ماوەی 24 سەعات لێی دەگەڕێین تا گڵەکە دەنیشێت، دواتر دەیپاڵێوین.

دیسانەوە شیلەکە دوای پاڵاوتن دەخرێتەوە سەر ئاگر، کاتێک کەمێک گەرم بوو، بەپێی شیلەکە، هێلکەیەک یان دوانی تێ دەکرێت، وردە وردە تێکەڵ دەکرێ تا خەستتر ببێتەوە.

لە دوا قۆناغ لەگەڵ ئارددا کە بەپێی کەمی و زۆری شیلەکە ئاردەکە دیاری دەکرێت، تێکەڵی دەکرێت و بەبەردەوام تێک دەدرێ، دواتر دەخرێتە ناو سینییەوە و وازی لێ دەهێنرێت تا کەمێک توند دەبێت، خۆ ئەگەر هەر ئاوا بەجێ بهێڵدرێت ئەوا دەبێتە باسووق، ئەگەریش بمانەوێت بیکەینە سجووق، ئەوا بەسەر چوالە و گوێزەکاندا دەیڕژین تا خۆی دەگرێت و دەبێتە سجووق.


ئامادەکردنی: هێمن جەلال