سدیق پاشا قادری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
1891AB5FBFF4 (1.jpg

کوڕی رەسوڵ کوڕی قادری رەمەزان گەورە مورتەکەیی-یە باپیری سەرۆک هۆزی سۆفیوەندی هەمەوەند بووە.

پاش ئەوەی عوسمانێکان رێگە نادان لە زێدی خۆیان کار بکەن زەوێکانیان لێ زەوت دەکەن بەناچاری گوندی (مورتەکە) جێدەهێلن.

سدیق پاشا لە 15-06-1894 لەشاری سلێمانی لە دایکبووە.

دوای ئەوەی خێزانەکەی دەچنە بەغدا لە ساڵی 1899 لە قوتابخانەی ڕوشدییە تەواو دەکات.

پاشان لە رێکەوتی 02-08-1911 قوتابخانەی حەربییەی ئەستەمبوڵی تەواو کردووه.

لە 17-07-1914 بە پلەی مولازم لە هێزی 11ی بەتالیۆنی 1ی لیوای 99 لە وان دادەمەزرێت.

لە 22-12-1914 لەگەڵ سەرجەم هێزەکەیدا لەلاین رووسەکانەوە لە سنوری قەوقاز لە شاری (کوتک - قەرە ئورغان)بە دیل دەگیرێت ئەوەش دەبێتە دوا ویستگەی لە سوپای عوسمانیدا.

لەساڵی 1922 لە حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفید لە باشووری کوردستان دەبێتە سەرپەرشتیاری گشتی (المفتش العام).

0002 (1)258.jpg
0003 (1)369.jpg