سوهراب محەمەدی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Sohrab-mohammadi-share-jan.jpg

سوهراب محەمەدی، گۆرانیبێژ و میوزیکژەن و ئاوازدانەر و دووتارژەن لە ساڵی 1937 لە شاری مانێ و سامەلقان لە پارێزگای خوراسانی باکوور لە ئێران لەدایکبووە.

باووباپیرانی سوهراب لە سەردەمانێکی دێرینەوە لەو ناوچانەدان.

ئەو لە بنەماڵەیەکی هونەری لەدایکبووە و وەک پاشماوەی نەتەوەیەکی فەرهەنگی دێرین، لەگەڵ خۆیاندا کرۆکی فەرهەنگی کوردیان وەک خۆی هێشتووەتەوە، کە ئەویش تەموورە (دوو تار) و گۆرانی کوردیە. ئەوانیش هاوشێوەی یارسان و ئێزدییەکان تەموورە بەشێکی گرنگی ژیانیانە.

بە تایبەت بۆ کوردانی خوراسان، تەموورە بەشێکی گرنگی ناسنامە کوردییەکەیانە. باووباپیرانی سوهراب هیچ کات دانەبڕاون لە ئاواز و شیعر و میوزیکی کوردی و ئەمیش بە هەمان شێوە تا دوا ساتەکانی ژیانی سەرقاڵی ئاواز و میوزیک و گۆرانی کوردی بووە بە جۆرێک کە بنەماڵەکەی ئاماژەی پێ دەدەن کە لە دوا ساتەکانی ژیانی دەستبەرداری ئامێری دوو تارەکەی نەبووە.

سوهراب لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی کرد بە ژەنینی ئامێری دوو تار کردووە. پاشان لە سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆی کورمانجیی لە خوراسان و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانی لەوێ بە کاری هونەری بەردەوام بووە. یەکەمین گۆرانیبێژی کورمانجی بووە لەگەڵ ئەو ڕادیۆیە دەرکەوتووە.

گۆرانییەکانی:

تۆفان، شەهید، لیارە، گوڵا من، شاری جان. لە بەرهەمە ناودارەکانی سوهرابن. هەروەها خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگە و بەشدارە بووە لە فێستیڤاڵەکان.

N00059480-b.jpg

ژیانی تایبەت: پیشەی سەرەکی سوهراب محەمەدی کشتوکاڵ و میوزیک و گۆرانی بوو. خاوەنی سێ کچ و پێنج کوڕە و هەموویان ژەنیاری دوو تارن.

کۆچی دوایی:

سوهراب محەممەدی لە دوا ساتەکانی ژیانی نەخۆش کەوت و لە تەمەنی 82 ساڵیدا و لە ڕۆژی 13/8/2016 بە هۆی وەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.



ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق