سکۆتۆپتەریکس کورمانجیانا (Scotopteryx kurmanjiana)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مانو بەرزنجی

ئەم پەپولەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن حوسێن رەجایی و گیولا م (Gyula M. Hossein Rajaei) لە ساڵی 2014 لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە.

Scotopteryx kurmanjiana .jpg

هەر بەناوی کوردیشەوە تۆمارکراوە لە جیهاندا، واتا بەناوی خەڵکی ناوچەکەوە کە سەرجەمیان کرمانجن.

سکۆتۆپتەریکس کورمانجیانا (Scotopteryx kurmanjiana) سەر بەخێزانی (Geometridae) کە ئەویش جۆرە پەپولەیەکی ترە.

درێژی باڵەکانی 28-33 ملمە. ڕەنگی زەوی هەیە باڵەکانی پێشەوە قاوەیی خۆڵەمێشی کاڵە.

ناوچەی بنەڕەتی و باندی ناوەڕاست کەمێک تۆخترە، لێوارەکانی بە قاوەیی تۆخ.

هێڵی ناوەڕاست وەک سێبەرە و بە بەروونی دیار نیە، ناوچەی ناوەڕاستیش بە شێوەیەکی یەکسان قاوەیی خۆڵەمێشی کاڵە.

پەڵەیەکی بچووک و ڕەشی و ریشاڵداری هەیە. باڵەکانی دواوەی قاوەیی کرێمیە و پەڵەیەکی بچووکی ریشاڵیان هەیە.

گەورەساڵان لە کۆتاییەکانی پایزدا لەسەر باڵ دەبینرێت.