سێوە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
000268.jpg

سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە)

لە ساڵی 1890دا لە گەڕەکی بەفریقەندی کۆیە لەدایکبووە.

مەقامەکانی سێوه بەدەقه وێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکه خوڵقان.

بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان که هەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشه شانازییان پێوه دەکات. شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵه سێوەی مەقامزان له دەربڕینی ڕەوانبێژیدا، بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن هەڵکشاوی چاوگەش، تا ماینی سنوور و کارمامزی مل بەقەرێته و قورینگی گەردن بەرزو سەقەر باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی هەبووبێ بەگیانلەبەری دووره ووڵات و نەبینراوی وەکو زەرافه و کەنگەر و تاوس و تووتی نەچوواندووه.

هەتا چۆم و چۆماڵ و ڕووبار و کۆلاوی داوێنی شاخەکانی خۆی هەبووبێ، بیری بۆ دەریا و دوورگه و کەنداو و کەشتی و نەچووه و تاکو دارو درەخت و گوڵ و گیاو گوڵی بۆن خۆش و چنار و شەنگەبێ و سێو و نارنج و لێمو و هەڵاڵه ورەیحانی خۆی بووبێ، دەستی بۆ دارو درەخت و گوڵی بێگانه درێژ نەکردووە و هەیکەلی دەقه وێژەییەکانی پێ هەڵنەبەستوون.

000398.jpg

هەر چەنده سێوه مەقامزانێکی میرات گری مەقامزانانی کۆیەی سەدەی نۆزدەم بووه، که ئەمین ئاغای حەوێزی ناسراو بە ئەختەری شاعیرو مەقامشوناس بەردی بناغەی ئه و هونەرەی داناو مەقامەکۆنەکانی پێش خۆی نوێکردەوه و مەقامزانی وەک مەربین و نەشئەتی ڕەشید ئاغا له دیوەخانەکەی ئەودابوونه سوارچاکی هونەری مەقامی ڕەسەنی کوردی و دوای ئەوانیش پووتێ و حاجی یەگەورە و عەبەی چایەچی و حەنیل بوونە جێگریان و پەرەیان بەهونەری مەقام داو ئینجا سێوه لەسەردەستی ئەوان فێری هونەری مەقامی ڕەسەنی کوردی بوو، بەڵام دەبێ ئه و ڕ استیەش بڵێین که سێوەی هونەرمەند کتومت مەقامەکانی ئەوانی نەجووییەوه بەڵکو پەرەی پێدان و سۆزی خۆی خستەپاڵ.

مەقامی سێوە

مەقامەکانی سێوە بەدەقە وێژەییەکەیەوە، لەناو ئاو ھەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکە خوڵقان.

بابەتەکانی ھەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان کە ھەموویان بابەتی نەمرن و کورد ھەمیشە شانازییان پێوە دەکات.

  1. مەقامی سەحەر (سێوە)
  2. مەقامی گوڵێ (سێوە)
  3. عایشەگوڵ (سێوە)
  4. بەھار (سێوە)
  5. کراسی شەنگ مێرەم (سێوە)

جگه له و 5 مەقامەی که خاڵه سێوه له ساڵی1952دا له ئێستگەی ڕادیوی کوردی بەغدا تۆماری کردن گەلێ مەقامی ڕەسەنی دیکەشی بەتۆمارنەکراوی مانەوه لەوانه مەقامی پاییزه که کەم کەس گوێی لێ بووه و لێرەدا بەشێکی لێ بڵاو دەکەینەوه.

گەلی برادەرینه

ئەمن پاییزەکم گەییەتێ

چ پاییزەکێ فەقیرە!

که داره بەنی ماڵ وێران

سێبەری خۆی لەمن دەکاته

سەره تیره

ئەگەر دری خەرکی ئه و عەیامەی

برینداره بەشیران، بەتیران

بەماری دە دنیایێ

بەڵام دری منی غەریبە مارێ

برینداره لۆ کیژۆرەکی چارده

ساران

تازه له مەمکۆڵانی گەڕاینەوه

شیرە!!

له تافی لاویدا ئاشقی وارێی کچی یوسف ناوێک دەبێ بەئیشقی ئه و کچه نازداره گاورەوه هونەری مەقام و بەستەی کوردی لەلا دەخولقێ و بەتایبەتی له و سەردەمەی، که ئه و کچه شۆخه عە شقەکەی لەگەڵدا ئاڵوگۆڕ دەکرد و ورده ورده ئاوازی مەقامی ڕەسەنی کوردی له حەتیل و پووتێ و عەبەی چایەچی فێردەبوو و بەعیشقی وارێی دۆستی ناسک و نازداری پەرەی به ئاوازەکانی دەدا، کاتێکیش کە وارێی نابێ به خێزانی ئه و و بەنابەدڵی، باوکی دەیداته خزمێکی خۆی، ئه و مەقامانەی پەردەیەکی خەماوییان بەسەردا هەڵدەکێشرێ.

سێوه لەسەرەخۆ هونەری مەقامەکانی بەرزکردەوه تاکو بووه میراتگری مەقامزانەکانی شاری کۆیه، بەڵام کت و مت هەمان ڕێبازی ئەوانی نەگرت، بەڵکو خۆی بووه خاوەن ڕێبازێکی هونەریی مەقامی ڕەسەنی کوردی چونکه دەنگێکی خۆش و قەبەی لەباری هەبوو، هەستێکی ناسکی مۆسیقایی لەلاخولقابوو، بە هەوڵدانێکی کەم توانی خۆی بکاته ئاشنای مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی و لەکاتی گۆرانیی گوتن دا دەیزانی لەکوێ دەست پێ بکات و لەکوێش بوەستێ بەندو ئاوازی مەقامەکانی سێوه لەسە رچاوەیەکی سازگاری کوردەوارییەوه هەڵقوڵابوون و بەزۆری له گیروگرفتەکانی لاوان و ئەڤین و ڕاستگۆیی و سرووشتی خاکی کوردستانەوه دەدوێن و لەزۆر شوێندا لە بازنەی کات و ڕۆژگار دەچنه دەرەوه تاکو بۆ هەموو دەورو سەردەمێکی مرۆڤی کورد بدەن، گۆرانیی ڕەسەنی کوردی دەدرێته پێنووس.

سێوه بووه مەقامزانێکی بەدەستەڵات، چونکه هەروەک له ئاوازی کۆن شارەزابوو، له داهێنانی ئاوازی نوێ و تازەکردنەوەی ئاوازی کۆنیش شارەزاتر بوو، بۆیه لەکاتی مەقامبێژیدا هەمیشه زاڵ بوو بەسەر ئاوازی مەقامەکانی دا و بە بەهرەی هونەریی خۆی دەستکاریی تێدا دەکردن بەبێ ئەوەی له سنووری گشتی بنەما سەرەکییەکانی ئه و مەقامانە دەرچێت.

بەکەمێک سەرنجدانی دەقی بەندو بەیتەکانی مەقامەکانی و هەڵسەنگاندیان لەڕووی وێژەی و هونەرییەوه ئەم ڕاستییانەی خوارەوه ئاشکرا دەبێت بابەتەکانی هەموویان له کۆمەڵگای کوردەوارییەوه هەڵقوڵاون و بۆ کورد گوتراون و پڕن له ووشەی ناسکی خۆشەویستی و ئەڤین و سوارچاکی و ئازایەتی و وەفاداری و مەردایەتی.

مەقامەکانی بەدەقی وێژەی و ئاوازەوه، لەناو ئاووهەوایەکی سازگاری کوردستانەوه خولقاوە، سیمفۆنیا و تۆمارێکی ڕووداوه کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانی کۆمەڵی کوردەوارین و بەپێی قۆناغی ژیانی خەڵکەکه خولقاون.

سێوەی مەقامزانی هونەرمەندی کورد له تەمەنی 73 ساڵیدا له 09-12-1963دا کۆچی دواییکردووه.

ئەم کەسایەتییە ناوداره لەژیاندا بەهەژاری ژیاوه. لەپاش خۆی کەلەپوورێکی زۆری لەئاواز و گۆرانی کوردی بەجێماوه، که تاکو ئێستا ئاوازی ڕەسەنیمەقامەکانی سەحەر و گوڵێ و عایشەگوڵ و بەهار و کراسی شەنگ مێرەم له گوێچکەماندا دەزرنگێنەوه.

شاعیری دەقەکانی گۆرانی و مەقامەکانی لەپێدا هەڵدانی هەرشتێک جوانترین و زیندووترین چەشن و ئەندامی هەڵبژاردووه.

له دەربڕینی جوانیی ئافرەتدا، کەوتووەته باسکردنی ئه و ئەندامانەی که دەبنه پێوانەی جوانی و شۆخ و شەنگی مێینه لەبەرچاوی نێرینەی جوانیی پەرستدا، هەر له بەژن و باڵای بەرز و سنگی سپی و مەمکی فنجانی و گەردنی زەرد و چاوای بەڵەکەوه بگره تا دەگاته برژانگ و برۆی ڕەش و چاوی وەک چاوی سەقەری باڵەبان و دوگمەی سینگ مەمکان و قۆڵ و باونجی کچی شەنگ و شۆڕی نازداری کوردان.

دانەرانی ئه و دەقانەی مەقامەکان وەستایانه سوودیان له کەلەپووری ئایینی و نەتەوایەتی کورد وەرگرتووه، هەروەک لەدەقی بەندەکانی مەقامی سە حەر و گورێ و کراسی شەنگ مێرەم دا گەلێک نیشانەی ئایینی وەک نەفخی سوور و گفتوگۆی حەزرەتی مووسا لەگەڵ باری تەعالا و شەیتانی لەعین و نیشانەی کوردی وەک مەم و زین و بەکر مەر گەوەر و عەلی بەگی داسنی و گەلێ نیشانەی دیکه و بەمانه ڕەسەنایەتییەکی تەواویان داوه بەمەقامەکانی سێوه شاعیری میللی و فۆلکلۆریی بەیت و بەندەکانی له دەربڕینی ڕەوانبێژیدا بۆ دەرخستنی جوانیی ئافرەت، تا کارمامزی مل و به قەرێتە و قورینگی گەردەن بەرز و سەقەری باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی هەبووبێ، بەگیانەوەری دووره وڵاتی وەک زەرافه و کەنگەر و تاووسی نەچوواندوو.[١]

  1. ماڵپەڕی چیا