سەعید ناکام

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محەمەد سەعید حەسەن ناکام، ١٩١٧ لە دێی (دەوەشار)ی سابڵاخ لەدایک‌بووە. منداڵ بووە کە بابی مردووە. دەرسی ئەلفوبێی لای مەلا ساڵحی ساردەکۆسانی خوێندووە.

سێ ساڵ لە حوجرەی مزگەوتان درێژەی بە خوێندن داوە. پاشان چووەتە مزگەوتی حاجی ئەحمەد لای مەلا ڕەحمان، ئەمجا دێی لاچین کە دایکی لێ نانکەری ماڵی ئاغا بووە.

گەڕاوەتەوە بۆ سابڵاخ و چووەتە مەدرەسەی پەھلەوی. خوێندنی پێ تەواونەکراوە و لەبەر باری خێزانی ڕووی‌کردووەتە لاچین، دواتر ھەمزاوا، کەرێزە و شاوەڵێ. بەھاری ١٩٣٣ ھاتووەتە ڕایات و ڕەواندز.

پایزی ئەو ساڵە لەتەک حوسێن حوزنی موکریانی ھاتووەتە سلێمانی و ماوەتەوە، لە چاپخانەی ڕۆژنامەی "ژیان" کاری‌کردووە. پاشتر بووە بە پۆلیس و لەبەر زیرەکی بووە بە نائیبی عەریف.

چووەتە دائیرەی ئیشغال و لەسەر ڕێی (میرزا ڕۆستەم) دانراوە بۆ ناونووسی کرێکاران. ئەمجا بە کاتب لە دائیرەی مەساحەی بەغدا دامەزراوە مانگی بە پێنج دینار.

١٩٣٥ لە چاپخانەی کوردی- مەریوانی کاری‌کردووە. بە ئیشی ڕووپێوان نێردراوەتە ناوچەی ھەولێر. لە تەموینی سلێمانی دانراوە و بووە بە بەرپرسی تەموینی شارباژێڕ. ئەمجا ھێنراوەتە موتەسەڕیفییەتی سلێمانی بە موتەرجیم