سەلامی مەلا سابیر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
شەهید سەلامی مەلا سابیر 1.jpg

لە مانگی شەشی ساڵی 1935 لەگەرەکی کانێسکان لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

شە‌هید سەلام ناوی تەواوی (سەلام سابیر سەعید عەزیز کەریم فەرهاد)ە

شەهید سەلام یەک لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی شۆرشی ئەیلوول بووە، هەروەها یەکەم چالاکی ئەو شۆرشەش شەھید سەلامی مەلا سابیر کردویەتی بە لەناو بردنی سەرۆک جاشێک کە ئەوکات ببووە رێگر لەبەردەم شۆرشدا کە ھەمووی چەند پێشمەرگەیەک ئەبن لەچەمی ڕەزان کە مام جەلال سەرپەرشتیان دەکات.

ناوبراو بەشداری سەرجەم شەرەکانی کردووە لە سۆران تا بادینان چەند جارێکیش بە سەختی بریندار بووە.

کەسایەتیە سیاسی و سەربازێکان رێزێکی تایبەتیان لێگرتووە بەتایبەت لای مەلا مستەفا بارزانی زۆر خۆشەویست بووە.

مەلا مستەفا و سەلامی مەلا سابیر.jpg

لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی لە ھودنەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی ئێراقی بە دروستی لە بەرواری 16-10-1984 بەدەستی بەدەستی چەند جاشێکی کوردایەتی و بەپلانێکی تۆکمەی بەعس شەھید کرا .

سەلامی مەلا سابیر.jpg


مام جەلال

لە ساڵ ڕۆژی شەهید ( سەلامی مەلا سابیر ) دا دەنووسێت: سەلامی حاجی مەلا سابیر پێشمەرگەیەکی دلێر و جوامێر .... ‌‌ ‌‌لە شۆڕشی گەلی ئێمەدا زۆر ڕۆڵەی دلێرو جوامێری وەک سەلامی مەلا سابیر هەن کە یان گووم ناو یان کەم ناوون ، لەکاتیێکدا زۆر مەردانەو نەبەزانە لە ڕۆژە ڕەشەکاندا لە ڕۆژانی شکان و نشووستدا جەنگاون و بوونەتە هۆی هەڵساندنەوەی ورەی خەڵک و ڕاست کردنەوەی باری لاری شۆڕش ، ئا ئەمە بوو ڕۆڵی دلێرانەی شەهیدی نەمر ( سەلامی حاجی مەلا سابیر ) ساڵ پایزی 1961 بوو کۆبوونەوە هەڕەمەکیە بێ سەرووبەرەکەی عەشایەرو خەڵکی کوردستان هەر خێرا بە چەند بۆردومانی هێرشێکی میری بڵاوەی پێکرا بوو، هێشتا خوێنی گەشی کاکە حەمەی تەلانی جوانە مەرگ برای مام (کویێخا سمایلی تەلان) لەو دیوو دەربەندی بازیان هێشتا وشک نەبوبۆوە کە یەکێک لە سەرۆکەکانی هۆزی ئازاو بەجەرگی هەمەوەند بە پیێچەوانەی ویست و ئارەزوی زۆربەی زۆری هەمەوەندە دلێروو نیشتیمان پەروەرەکان، خۆی و کۆمەڵێ خەڵکی کردبونە جاشی میری ، بە وەشەوە نەدەوەستان ڕۆژانە هەڕەشەیان بۆ ئێمەومانان دەناردە چەمی ڕەزان کە ئەوسا هەموومان 12 پیێشمەرگە بووین و زۆربەمان بێ چەک بووین  !! من کە خۆم لیێپرسراویان بووم تەنها ئەو تاپڕەم هەبوو کە جەنەڕاڵ بارزانی لە مۆسکۆوە بە دیاری بۆی هێنا بووم ، خوا لێ خۆش بوو مامۆستا جەلال ئەوڕەحمانیش یانزە تیریێکی ئینگلیزی کڕی بوو کە دەم گۆش کرابۆوە .

مام جەلال و سەلامی مەلا سابیر و ....jpg

تەنها شەهیدی نەمر حەسەن کەونە چەکیێکی باشی لە جەیشەوە ڕفاندبوو .

کاک ڕەمەزان سۆراخیش بەخۆی پەرەبیێلە درێژوو کەم فیشەکەکەیەوە هەمیشە لەبن بافڵەکەی چەمی ڕەزان لێڕاکشا بوو ، شەهید سەلامی جوامێریش بێ چەک لەگەڵ من بوو.

زۆر جار تاپڕەکەی منی هەڵ ئەگرت و ئەیکردە شانی ، ڕۆژیێکیان ئەمری لە ناو بردنی ( مەحمودە فەنی )هەمەوەندمان لەسەرەوەڕا بۆ هات  !!! منیش لە دوو پیێشمەرگەم ڕا ئەبینی یەکیێکیان سەلام بوو ، بەڵام نە چەکمان هەبوو نە پارەی پێویست بۆ سازدانی .

هەر بۆیە بەناچاری ڕووم کردە ماوەت بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی ئەوێ مشووری دەمانچەیەک بخۆین چوونکە ستاریێکم شک ئەبرد لای ئەندامێکی ناوچەی ماوەت.کە گەیشتینە ناوچەی دڕەێ و هەڤاڵانم دی.

لە دورەوە دەمانچەکەم بەقەدی هەڤاڵەکەوە دی زۆر دڵی شاد کردم ، پاشان بەناوی ئەوەی کە هەڤاڵێک ئەنێرینە ناو شار و بێ ئەوەی پێم بڵێ دەمانچەکەت بۆ چیە دەمانچەکەم لە هەڤاڵەکە خواستەوەو ئەویش مەردانە هاتە دەست و پێ ی داین !!

کە داوام لە سەلام کرد ئەمری لە ناو بردنی ( مەحمودە فەنی ) هەمەوەند بەجێ بهێنێ بە لایەوە گران بوو سەبارەت بەوەی ناسیاوەتیان هەبوو !!

بەڵام کە بۆم شەرح کرد ئەوا بە نابەدڵیەکەوە ملی ڕێگەی گرت، بەڵام من دڵنیا بووم فەرمانەکە جێ بە جێ ئەکات، ئەگەر سەری خۆشی لەسەر دانابێ، چونکە ڕۆڵەیەکی دڵسۆزی شۆڕش و پارتی بوو.

ئێمەش بەرەو قەڵادزێ بەڕێکەوتین لەوێ نەخشەی گرتنی قەڵادزێمان هەبوو .. دوای چەند ڕۆژیێک لە گوندێکی نزیک قەڵادزێ لە ماڵی کاک قادری مامەمەند ئاغا بووین و بەهیوای پلان دانانی گرتنی قەڵادزێ بووین ..

لە ناکاو پیاوێک خۆی کرد بە دیووەخانەکەداو پێی ڕاگەیاندین کە دوێنێ لە سلێمانی (مەحمودە فەنی) هەمەوەند کوژراوە واشی گێڕایەوە کە خۆی ڕووداوەکەی دیوە!!

منیش هەر بۆ تەئکید داوام لێ کرد وەسفی ئەو کەسە بکات کە تەقەکەی لێ کردووە ووتی لاوێکی باڵا کورتی چوست و چالاک و ئازا بوو ..

سەلامی مەلا سابیر و مەسعود بارزانی و چەند پێشمەرگەیەک
سەلامی مەلا سابیر و مەسعود بارزانی و چەند پێشمەرگەیەک

ئەوسا بۆم دەرکەوت کەپێشمەرگەی ئازا و قارەمان سەلامی حاجی مەلا سابیر کارەکەی ئەنجام داوە، لە وساوە سەلام وەک قارەمانی ناوی دەرکرد لە هەموو کوردستان دا لە دوای کوژرانی سەرۆکەکەشیان جاشەکانیش بڵاوەیان لێ کردوو هەڕەشەش لە بنکەی چەمی ڕەزان بڕایەوە ، سەلامی مەلا سابیر قارەمان پێشمەرگەی دەستەکەی خۆم بوو هەمیشە یارو هاودەمی خۆم بوو، کە بارزانی نەمر پەڕیەوە بەری هەولێر چووین بۆ لای زۆر ڕێز و تەقدیری لە سەلامی مەلا سابیر ناو خەڵاتیشی کرد زۆری ڕاسپاردین کە هەمیشە ڕێزی لێ بگرین .

342887669 .jpg

پێویستە لێرەدا باسی دلێری و جوامیێری هەمەوەندە نیشتیمان پەروەرەکانیش بکەم کاک کەریم ئاغاو حەسەن سڵێمان و دەیان هەمەوەندی تر کە پیێشمەرگە بوون ، کە هوودنەی ساڵی 1963 ڕووی دا ، چووینە چەمچەماڵ لەوێ لەگەڵیان چووینە ماڵی (مەحمودە فەنی) خوا حەقە کوڕەکانی زۆر پیاوانە پێشوازیان لێ کردین و من پێم ڕاگەیاندن کە کارەکە ئەمری شۆڕش بووە و من بەشەهید سەلامم ڕاسپاردووە، ئەوانیش پیاوانە هاتنە دەست و ووتیان ئێمە هیچمان لە دڵا نیەوە قەزاو قەدەری خواو ئەمری شۆڕش لەسەر چاوان.

جا سەلامی حاجی مەلا سابیر وە نەبێ هەر ئەوەندەی بۆ شۆڕش کردبێ بەڵکو سەلام پێشتریش ئەندامی پارتی و پیێشمەرگەی ناوشاریش بوو.

هەر لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولەوە لەگەڵ من بوو، لە هەموو شەڕو هەڵمەت و ڕزگار کردنی ناوچەکاندا وەک پڵنگ هەڵمەتی ئەبردو و بەژداری ئەکرد. بۆ کاروو باری تایبەتی ناوشاریش جار جار هەر ئەچووە شارە حەیاتەکەی سلێمانی .

شەهید سەلام ڕۆڵەیەکی دڵسۆز و جوامێر و دەست و دەم و داویێن پاکیی شۆڕشەکەمان بوو .

خۆڕاگر نەبەرد بەورەو بێ پرتە و بۆڵە و نازو و نووز بوو.

هەرگیز خۆی لێ نەگۆڕا بوو ، هەرچەندە لە مەجلیسی جەنەڕال بارزانی نەمردا، لە هەموو مەجلیسی پیاو ماقوڵاندا و بەتایبەتی لای کاکە باسی ئاکۆی نەمرو مەجلیسی ئاغاکانی کوردستاندا جێگەی دیاری ئەدرایە ،لە لای مامۆستا برایم ئەحمەدی سکرتێری گشتی ئەوێ دەمێی ی پارتی و هەڤاڵانی تری مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی مەرکەزیدا زۆر خۆشەویست بوو بەڵام هەر هەمان سەلامی سادەو ساکاری پێشمەرگەی جاری جاران بوو .

بەڕاستی هەمیشە بە گیان و دڵ لە خەبات و شۆڕشەکەدا بەژداری ئەکرد، هیچ هیوای شەخسی وتەماحی تایبەتیشی نەبوو، ڕۆڵەیەکی بەجەرگ و دڵسۆزی کورد و کوردستان و شۆڕش بوو، زۆر بەداخەوە ئەو ڕۆڵە قارەمانەی کوردستان بەدەستی چەند تاوانبارێکی نیشتیمان فرۆش لەشاری سلێمانی دا شەهید کرا .. بەڵام بێ گوومان شەهید سەلامی حاجی مەلا سابیر وەک پێشمەرگەیەکی دلێرو جوامێرو ڕۆڵەیەکی قارەمانی کوردەواری و کوردایەتی هەمیشە لە دڵی هەڤاڵ و ناسیاوە زۆرەکانی دا، لە دڵی گەورەی کوردستان دا زیندووە . دەبا سەلامی خۆشەویست بە دڵنیاییەوە سەر بنیێتەوە وا ئەو ڕۆژەی ئەو لە پێناویدا خەباتی کردوو. گیانی بەخت کرد هاتۆتە دی و کوردستانی فیدڕاڵ لە چەسپاندن و گەشەکردندایە .




بابەتە پەیوەستکراوەکان


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کورد کۆلێکت لەلایەن بەرێز (ڕۆمان سەلام) سەبارەت بە ژیانی شەهید ( سەلامی مەلا سابیر).