سەکینە جانسز

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەکینە جانسز (بە لاتینی: Sekîne Cansiz) یەکێکە لە دامەزرێنەرە ھەرە ناودارەکانی نێو پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ھاوخەباتی نزیکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە.

630bd9.jpg

ساڵی ١٩٥٨ لە دێرسم (Tunceli)ی باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی ھاتۆتە دونیاوە .

لە سەرەتای حەفتاکانەوە خۆی خزاندە ناو چالاکی سیاسیەوە، ساڵی ١٩٧٨ لە میتینگی دامەزراندنی پارتی کریکاراندا کە لە لجێی ئامەد سەکینە بە ناوی نھێنی سارە‌ نوێنەری ھەرێمی خارپێت (ئەلەزیز-Elâzığ) بوو و لە کۆی ٢٢ ئەندام، یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو.

Photo 2022-01.jpg

ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکراوە و لە پاش شۆڕشی ١٩٨٠ لە زیندانی ناوداری ئامەددا گیرا، لەوێ ئەشکەنجە کرا بەڵام دوای ڕزگاربوون لە زیندان دیسان دەستی کردەوە بە چالاکیە پێشووەکانی.

75130.jpg

پاش دەرچوونی لە زیندان ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە حیزبەوە کرد لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان و دواتر چیاکانی خواکورکی برادۆست لە باشووری کوردستان. لە سالانی دواتر چووە ئەورووپا و لە ١٩٩٨ مافی پەناھندەیی سیاسیی لە فەڕەنسا وەرگرت و بوو نوێنەری حیزب لە ئەورووپا.


ناوودەنگی سەکینە

551f8a18d904dde6.jpg

سەکینە یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی بزووتنەوەی کوردی بوو.

ساڵی ٢٠١٣ لە ٩ی کانوونی دووەمی (جەنیوێری) لە پاریس تیرۆر کرا لەگەڵ دوو لە ئەندامانی ھاوخەباتی خۆی کە لەیلا_سۆیلەمەز و فیدان دۆغان بوون.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پاش تیرۆرکردنی لە ئیمرالیەوە و لە گەرمەی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغاندا، رایگەیاند کەوا بە کوشتنی سەکینە و ھەڤاڵانی ڕەشەکوژیی دەرسیم دووبارە کرایەوە.

رەنگدانەوەی تێرۆرکردنی سەکینە لە ناو کوردەکان و وڵاتانی ڕۆژاوا مەزن بوو و لە پاریس خۆپیشاندان بۆ چەند رۆژ بەردەوام بوو، لەم خۆپیشاندانانەدا میت (میت تورکیا) شەرمەزار کرا.