شانۆگەری کێچ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: هه‌ڤاڵ ره‌وف یه‌حیا

شانۆگەری کێچ.jpg

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو ٥٣ ساڵ لەمەوبەر، شاکاری شانۆی کوردی لە خوێندنگای ئامادەیی سلێمانی کوڕان پێشکەشکرا، سودەکەی بۆ خێزانی شەهیدانی کوردستان بوو، بڕوانە وێنەی دووەم.

چیرۆکی شانۆکە کە لە نوسینی (حەمە سدیق ی محامی) بوو، باس لە کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌ دزێوه‌کانی ناو کۆمەڵگای کورده‌واری دەکات، که‌ ره‌نگدانه‌وه‌یەکی ئاشکرای بیری ڕۆشنی ئەو سەردەمەی شاری سلێمانی تێدا بەرجەستە کرابوو، وە خۆشی وەک ئەکتەر لە دەوری بارچاوەشدا بەشداری کردبوو.

پاڵەوانی شانۆگەرییەکەش کە رەئوف یەحیا بوو، ڕۆڵی پیاوێکی چەوساوە، سته‌ملێکراو و به‌رگریکار دەبینێت، بەو ڕۆڵەی کە دەیبینێت ڕووی ڕەشی چەوساندنەوەی چینایەتی دەخاتە بەرچاو و له‌ هه‌وڵی ڕیسواکردنی سته‌مکاران و پشتیوانیی زۆرینەی‌ به‌شخوراواندا دەبێت. شایانی باسە چیرۆکی شانۆکە خەڵاتی میدالیای زێڕی بارزانی بۆ باشترین چیرۆکی ئەو سەردەمەی پێبەخشرا.

پاڵەوانی شانۆنامەکەش ڕەوف یەحیا خەڵاتی میدالیای زێڕی بارزانی بۆ باشترین ئەکتەری ئەو سەردەمەی پێبەخشرا هەروەها بۆ تەلەفیزیۆنیش لە ساڵی 1972دا خەڵاتی میدالیای زێڕی بابانی بۆ باشترین ئەکتەری کورد لە ڕۆڵ و دەوری سەرەکیدا پێبەخشرا.

شانۆگەری کێچ1.jpg

شانۆگەرییەکە لە ڕۆژی 1970/03/03 دا لە خوێندنگەی ئامادەیی سلێمانی کوڕان پێشکەش کراو نمایش تا نۆزدەی ئازار بەردەوام بوو، لە شاری هەولێریش لە ڕۆژی 1970/10/10 دا لەسەر شانۆی هۆڵی گەل پێشکەش کراو نمایش تا نۆزدەی ئۆکتۆبەر بەردەوام بوو.

ئەکتەرەکانی شانۆگەری کێچ :

ڕەوف یەحیا ئەحمەد زەنگەنە لە دەوری (خولە)، تەها خەلیل لە دەوری (عەبە) بۆ شانۆ، عومەر چاوشین بۆ تەلەفیزیۆن، مستەفا ئەحمەد مەحمود لە دەوری (میرزا کەریم) ، عوسمان چێوار(بەندکراو)، عەبدولی حەمە جوان (پاسەوان) ئازاد محمد بچکۆل (کەوەر فرۆش) ، سەڵاح ساڵح لە دەوری (مام ڕەحیم)، عەتا سوڵتان لە دەوری ( ئاغا)، ڕوناک محمد لە دەوری (ئاغا ژن)، عەبدول کەریم (بارچاوەش)، شەماڵ عەبدوڵا (پۆلیس)، ڕەوف حاجی سەعید (قاچاخچی)، جەبار مەجید (منداڵ)، ئاسود هەڵکەوت، ئەنوەر قاد، بەهار عەبدول قادر، نیگار عەبدول قادر، شیرۆ محمد جەمیل ، ڕزگار سدیق، ئەمین شەوکەت ، تاها ڕەوف ، سالار عومەر، بەکر سدیق محێدین (کۆمبارس).

بەشی مۆسیقاو گۆرانی:

شەوکەت ڕەشید، سەڵاح ڕەشید، ئەلبێرت عیسا، نامدار عومەر، سالار محمەد، ئەکرەم ئەحمەد، حەمە سەعید، عەلی ڕەزا، ئەنوەر نوری، سەربەست بابەشێخ، دڵشاد سدیق.

ناوەکانی وێنەی دووەم لە ڕاستەوە :

نامدار قه‌ره‌داخی ، ته‌ها باراوی

ناوەکانی وێنەی یەکەم لە ڕاستەوە :

عەتا سوڵتان، بەهار عەبدول قادر، ڕوناک محەمەد، ڕەئوف یەحیا زەنگەنە