شێخ ئەنوەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی ئەنوەر ئیبراهیم ڕەشید باوە مەحموود

86192292 .jpg

لە ساڵی 1933 لە گەرەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی لە دایکبووە.

تا پۆلی پێنجەمەی سەرەتایی دەخوێنیت لە قوتابخانەی فەیسەڵیە، بەهۆی کۆچی دوایی باوکیەوە گوزەران و بژێویی خوشکو براکانی دەکەوێتە سەر شانی و ناتوانێت درێژە بە خوێندن بدات.

151780683 .jpg

پاشان لەجادەی کاوە بازاڕی عەسری دیوی جادەی کاوە مەکتەبەیەک دەکاتەوە بەناوی نالی پاشان ناوەکەی گۆڕرا بە شانۆ، ئەمە ساڵی 1971، ئەم پیاوە شەهادە و خوێنەواری وای نەبوو ، بەڵام کتێب و ڕوناکبیرانی شاری لەخۆی کۆکردەوە ، ئەم پیاوە بەحەقەت ڕۆشنبیربوو.

لە خەمی چینایەتی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی نیشتمانی چوو یەخەی کتێبی گرت، یەخەی خوێنەوارەکانی شاری ڕاتەکاند ، ئەو لە سەر حاڵ و ماڵی خۆی سەکۆیەکی مەعریفی دروستکرد.

151266660 .jpg

لە تەمەنی 75ساڵیدا و لە 19-02-2006 کۆچی دوایی کرد و لەگردی شێخ مارفی نۆدێ نێژراوە، کۆچێکی ئەبەدی کرد و ئەو سەفەرەی کرد نەگەڕایەوە بەردەرکی سەراو شەقامی کاوە و چایخانەی شەعب و حەمامی موفتی و شەقامی سابونکەران ، ئەو ڕۆیشت بەڵام چی بەجێهێشت ؟

دنیایەک لەیادەوەری ، دنیایەک لە وەفاو دڵسۆزی،ئەساسی ئەم شارە بە بنەماڵەیەکی خوێنەواری بابانی و مەکتەبەکەی شێخ مارفی نۆدێ خشت بەخشت دانرابێ، ڕۆڵەکانی ئەمشارە پڕن لە جوانی و جوامێری و دڵسۆزی و داهێنان ، شێخی مەکتەبەش نمونەیەکی بەرجەستەیە و ئەمڕۆ ڕوناکبیرانی شارەکەی هەراسان کردبوو بۆ یادی کۆچەکەی هاتبوون، ئەتووت بۆ شایی و لۆغان هاتوون ئەوانەی لەوێ وجودیان هەبوو ئەوەندە هەستیان بە مورتاحی دەکرد وایاندەزانی شێخ دانیشتووە و خاوەن ماڵ لە ماڵەوە ئەمان میوانی ئەو‌ ڕۆحە بەرزە فڕە جوانەن، ناکرێ ئێمە شێخ ئەنوەر بەخەڵک بناسێنین بەڵکو بیریان دەخەینەوە کە پیاوێکی سەنگین و بەوەفا و دڵسۆزی ئەمشارە چۆن ژیاوە بەچ نەفەسێک کتێبی بەخۆڕایی داوەتە دەست خەڵک بۆ ئەوەی خەڵک هوشیاربێت ، ئەو ئەوەندە تامەزرۆی هۆشیاری گەلەکەی بوو تاقە کوڕەکەی ناوناوە هوشیار ،ئەو شێخێکی ئاسایی نەبوو ، ئەو شێخەڵێکی گەورەو گرانی شاربوو ، ئەو چەتری سەری سەدان هەتیوی بەر باران بوو ، ئەو خۆرێک بوو ئاوا بوونی مەحاڵە و ڕۆشنایی ڕۆژە کەشی شەوە زەنگی شەوی تاریکیش بەمانگەشەوەکەی ڕوناکدەکاتەوە، چەندین نوسەر و هۆنەر لەدەوری ووشەکانی خۆیان گەرم دەکردەوە ، ئەو خاوەن هەستێکی زۆر ناسک بوو ،خەڵک شار و نەتەوەونیشتمانی خۆی خۆش دەویست،

192215422 .jpg

ئاواتی شاعیر دەڵێ شێخ ئەنوەر خاوەنی شەهادە و دکتۆرا نەبوو بەڵام دەکرێ چەندین ماستەر و دکتۆرا لە سەر ژیان و بەرهەمەکانی بهێنرێت ، محەمەد مەردان کۆمەڵەی کەلەپوور شیعرێکی هێنایەوە یادمان.

جوتێ پێڵاو دەکرێ بکرێت بەباشترین دراما و فیلم . دەوەن مەعروف و ساڵح بێچار دەمەتەقێ و گفتوگۆیەکی باشیان خوڵقاند ئەمە سیمای زیندووێتی ئەم شارەیە و ئەم شارەی بەگەورەیی ئەدەبی هێشتۆتەوە، زاهیر جەلال بەدوو مەقام بێ مۆزیک یادەکەی بەرزڕاگڕت، ئەم پیاوە خوێنەوارە زۆری شیعرەکانی نەدەنوسیەوە هەتا هوشیاری کوڕی دەڵێ لەگەڵ شێوەی خوشکم کە شیعری دەووت بەپەلەپەل لەدەمی وەرماندەگرت و دەمانوسیەوە یان هاوڕێکانی ئەوەی ییریان بێ تۆماریان کردووە ، چونکە وەکو خۆی قەناعەتی بەنوسینەوە نەبووە ، هەربۆیە زۆری شیعرەکانی هەڵەی تێدایە یان بەدوو جۆر هاتووە یان ونبووە، زۆر لەهونەرمەندە گۆرانی بێژەکان شیعرەکانیان کردووە بەگۆرانی یان بە مەقام وتووتۆتەوە ،وەکو حەمەزا و حەمەی نێرگز و حمەڕەئوف کرکوکی ، کمال محمد ، میدیاحسێن ، ئەژدەروەهبی ، سامان عمر ،ئەگەر هونەرمەندێکمان بیرچوبێ ببوورن.

180219319 .jpg

چوارینەیەک لەشیعرەکانی شێخ ئەنوەر

  • ئەڵێن سروشت خەتاناکات ، لەبەرچی تۆ ئەوەندە جوانی
  • هەزارانی وەکو من..ئاهی جوانی تۆ بو سوتانی
  • لەسایەی سامانی جوانیتا سەری کڕنوشی بەرپێتم
  • ئەوەی بۆ ڕووت نەسووتابێ ، منم ئێستا کەوا شێتم ؟
274535139 .jpg
84958609 .jpg

سەرچاوە: هوشیار شێخ ئەنوەر