شێخ قادری حەفید

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
10155491 .jpg

لە ساڵی 1895 لە دایکبووە و لە ساڵی لە 15-03-1967 کۆچی دوایی کردووە .

ناوی تەواوی، شێخ قادر کوڕی شێخ سەعید کوڕی شێخ محەمەد کوڕی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ کوڕی شێخ مەعروفی نەودەھی کوڕی شێخ مستەفا کوڕی شێخ ئەحمەد کوری شێخ عەلی (وەندرینیە) ، ڕەچەلەکیان دەگەڕێتەوە بۆ شێخ عیسای بەرزنجی کوڕی شێخ بابە عەلی ھەمەدانی. حەپسەخانی نەقیب و شێخ قادری هاوژینی


شێخ قادر برای شێخ مەحموودی حەفید بووە، ھاوسەری خاتوو حەپسەخانی نەقیب بوو ..

شێخ قادر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و زانست و زانیاری لەسەر دەستی زاناکانی ئەو شارە خوێندووە، کاتێک جەنگی جیھانی یەکەم ھەڵگیرسا، لەگەڵ شێخ مەحمودی برای ڕووی کردە باشووری ئێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئینگلیزی.

لە حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفید، شێخ قادر پلەی سەرۆک وەزیرانی پێدرا (بەمەش بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کوردی) ، جگە لەم پلەیەش شێخ قادر پلەی سوپا سالاری پێدرابوو. دوای کۆتایی ھاتنی حکومەتەکەی شێخ مەحمود، ھەڵبژاردن لە شاری سلێمانی ئەنجامدار و لەو ھەڵبژاردنە شێخ قادر بووە نوێنەری سلێمانی لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی ئێراقی (پەڕڵەمانی ئەو کاتی ئێراق ) ، دواتر لە ساڵی 1925 بووە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەعیان، بەڵام ئەندامیەتیەکەی ڕەتکرایەوە بەھۆی ئەوە تەمەنی نەگەیشتبووە ڕادەی یاسایی بۆ ئەم ئەنجوومەنە.

دواتر وازی لە کاری سیاسی ھێناوە و گەڕاوەتەوە سلێمانی و چووتەوە گوندی (تەنگی سەر) لەوێ ھەندێک زەوی و زاری ھەبووە و خەریکی کاری کشتوکاڵی بووە.

دیوەخانێکی گەورەی ھەبوو ولەگەڵ خێزانەکەی حەپسەخانی نەقیب پێشوازییان لەمیوانان دەکرد و ھەموو کات دیوەخان ئاوەدان بووە.

دوای خۆی کوڕێکی بەجێھێشتووە کە ناوی بەختیار بووە بەڵام ئەم کوڕەی لە ژنێکی دیکە بووە.

سەرچاوە: تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنە کۆنەکانی سلێمانی