شێخ كاميل عه‌بدولقادرى چوێسه پيرۆزباى خۆيى ئاڕاسته‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات
Jump to navigation
Jump to search
له‌نوسراوێكدا ته‌كيه‌ى شێخ كاميل عه‌بدول قادرى چوێسه پيرۆزباى خۆيى ئاڕاسته‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى به‌سه‌رۆكى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ده‌قى پيرۆزباييه‌كه..
به‌ڕێز و پايه‌دار كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆكى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دواى رێز‌و سڵاوى بێپايان.
به‌ناوى خۆم و تێكڕاى موريدان و ده‌روێشان و شێخانى بنه‌ماڵه‌ى شێخ عه‌بدولقادرى چوێسه‌وه، پيرۆزبايتان لێ ده‌كه‌ين، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆكى يه‌كێتى نيشتمانيى كوردستان.
هيوادارين وه‌ك هه‌ميشه داكۆكى كار و درێژه‌پێده‌رى ره‌وت و نه‌هجى سه‌رۆك مام جه‌لال بن، له‌پێناو خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و مافى ره‌واى گه‌ل و پێشخستنى خه‌باتى كورد‌و كوردستان.
هه‌ر شاد و سه‌ربڵند و سه‌ركوتوبن.
"وقل اعملوا فسيرى اللّه عملكم ورسوله والمؤمنون"
07-09-2022