شێرکۆ جەلال حەمەد مامەش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Sherkojalal.jpg

شێركۆ جه‌لال حەمەد مامه‌ش له‌ ساڵی 1956 له‌ شارۆچکەی كۆیه‌ له‌دایكبووه‌.

قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ كۆیه‌ خوێندوه‌، هەروەها له‌ شاری هه‌ولێر قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو كردوه‌، بۆ خوێندنی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان دەچێتە بەغدا.

11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی لەگەڵ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان رەهبەر جەلال برای ده‌بنه‌ پێشمه‌رگه‌.

ناوبراو له‌ ساڵی 2012 وە لە كه‌ناڵی ستێرك تیڤی بەرنامەیەکی تایبەت بە شێوەکارانی کورد هەبوو هاوکات خۆشی پێشكه‌شكاری بەرنامەکە بوو بەنای رێژنه‌ی ره‌نگ

شێوەکار و راگەیاندکار کورد شێرکۆ جەلال لە رێکەوتی 28-08-2021 لە فەرەنسا لەشاری لیل کۆچی دوایی کرد.[١]

شێرکۆ جەلال ناسراو بە شێرکۆ جەلال مامەش کۆیی، لە ساڵی 1956 لە شاری کۆیە-ی باشوری کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە.

قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە خوێندوە، دواتر بەهۆی ڕەوشی تایبەتی ئەوکات خێزانەکەیان کۆیە بەرەو هەولێر بەجێدێڵن.

لە شاری هەولێر قۆناغی ناوەندی تەواو دەکات و بۆ خوێندنی پەیمانگای هونەرە جوانەکان ڕوو لە بەغدادی پایتەختی ئێراق دەکات.

بەڵام لە ساڵی 1974 لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکار وکەسایەتی دیاری کوردستان (رەهبەر جەلال)ی برای دەچن بۆ چیاکانی کوردستان و دەبنە پێشمەرگە.

شێرکۆجەلال لە شاخیش بە هونەری وێنەکێشان خزمەت بە شۆڕش دەکات. دوای تێکچوونی شۆڕش جارێکی تر دەگەڕینەوە بۆ ناو شار.

شێرکۆ جەلال لە ساڵی 1982 هەر لە بەر باری سیاسی باشوری کوردستان بەرەو فەڕەنسا بەجێدەهێڵێت.

لە ساڵی2002 دەبێت بە پێشکەشوانی رۆژ تیڤی و سەرەتا وەکو پێشکەشکاری بەرنامەی ڕۆژباش کوردستان دەستبەکار دەبێت.

دوای ماوەیەک دەبێت بە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی تیشکی هونەر لە هەمان تیڤی.

بەرنامەی تیشکی هونەر یەکێک بوو لە بەرنامە دیار و تاکەکانی کوردستان کە تایبەت بوو بە هونەری شێوەکاری و هەر جارە هونەرمەندێکی شێوەکاری کوردی بەسەر دەکردەوە.

دواتر لە ساڵی2012 و پاش داخستنی ڕۆژتیڤی لە گەلەکۆمەیەکدا، شێرکۆ جەلال خەباتی هونەری خۆی لە کەناڵی ستێرک تیڤی بە بەرنامەی رێژنەی رەنگ و بە شێواز و تەکنیکێکی نوێ درێژە پێدەدات و وەک ڕابردوو هەر جارەو هونەرمەندێکی شێوەکاری کوردستان بەسەردەکاتەوە..

شێرکۆ جەلال لە ژیانی میدیای خۆیدا زۆرترین خزمەتی بە بواری هونەری کرد و بەسەدان بەرنامەی لە ئەرشیفی ڕۆژتیڤی و ستێرک تیڤی بەجێهێشت کە ئەمەش وەک خەزێنەیەکی ئەو کاناڵانە و هونەری شێوەکاری لێکدەدرێتەوە.

شێرکۆ جەلال لە پاڵ کاریی میدیاییدا خاوەنی چەندین وتار و نوسینە لە بوارە جیاکان و چەندین بەرهەمی هەڵبەست و گۆرانی کە خۆی چڕیونی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت.

شێرکۆ جەلال هاوسەرگیری کردبوو و بەرهەمی ئەوەش کوڕێکە بە ناوی نەوا و چەند ساڵێک بەر لە ئیستاش هاوژینەکەی بەهۆی نەخۆشی شێر پەنجە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی موسڵمانی شاری لیلی فەرەنسا بەخاک سپێردرا. بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەرمی شێرکۆ جەلالی هاوسەری بەمەراسیمێک لە هەمان گۆڕستان بەخاک بسپێردرێت.

بەبۆنەی کۆچی دوایی شێرکۆ جەلال میدیاکار، هونەرمەندی شێوەکار، گۆرانیبێژ، شاعیر پێشکەکاری دیاری تەلەفزیۆنەکەیانەوە، بەڕێوەبەرایەتی ستێرک تیڤی لە ڕاگەیەندراوێدا، خەمگینی و سەرەخۆشی خۆیان و سەرجەم خەباتکارانیان دەربڕیوە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە سەرخۆشیش لە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕیانی کۆچکردو و تەواوی هونەرمەندان و هاوپیشەکانی کردوە و کۆچی دوایی شێرکۆ جەلالی بە زیانێکی گەورە بۆ هونەر و هونەرمەندان و میدیای ئازاد و ئەڵتەرناتیڤ بەناو کردوە.[٢]

  1. سەرچاوە: مانو بەرزنجی
  2. سەرچاوە:anfsorani.com