شێرکۆ عەبدوڵڵا ڕەشید

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
319616191 .jpg

نووسەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری تەنزئامێز دکتۆر شێرکۆ ناوی تەواوی(شێرکۆ عەبدوڵڵا ڕەشید)ە، لە شاری سلێمانی لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لە دایك بووە، هەموو قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواوکردووە، لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی موسڵ وەرگیراوە.

لە هاوینی ساڵی ١٩٧٣ وەکو گەنجێکی کوردی باوەڕ بە بیروباوەڕی مارکسیزمی لینیزم پەیوەندی بە حەلقە ڕۆشنبیرییەکان کۆمەڵەی مارکسی کردووە کە دواتر کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانی لێ دروست بووە، ئەو ئەو کاتەی قوتابی بووە بەشداری بەشی زۆری چالاکییە ئاشکرا و نهێنییە سیاسیی و ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی کوردی کردووە، دواتریش لە شاخ ئەو کاتەی بۆتە پێشمەرگەی کوردستان هەر بە هەمان شێوە لە بواری پزیشکی و وەکو نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی(بەڕانگاری-مقاومة) زۆر دڵسۆز و چالاکانە خزمەتی کردووە، زیاتر خەباتی سیاسی دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا بۆ پسپۆڕانی بواری سیاسی لێدەگەڕێم.

لە ساڵی ١٩٩٦ دکتۆر شێرکۆ فەرمانی دەرچوونی بۆ دەرچووە کە ببێتە بەڕیوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی(ئیدارەی سلێمانی) بەڵام دیارە فەرمانەکەیان جێبەجێ نەکردووە، ئەو هەر بە پلە و موچەی بەڕێوەبەری ئاسایی مایتەوە، بەڵام کارەکانی خۆی زۆر بە بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە، لە ساڵی ٢٠٠١ بووەتە بەڕێوەبەری تەندروستی شاری سلێمانی، کۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ لە کەرتی تەندروستی لەسەردەمی ئەو هاتۆتە دێ لەوانە(نەخۆشخانەی هیوا، سەنتەری چارەسەری دڵ، بەشی چاندنی مۆخی ئێسقان، تاقیگەی ناوەندی، تاقیگەی هاوسەرگیری، سەنتەری کۆئەندامی هەرس، بەشی نەشتەرگەری منداڵان، دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، وەرشەی ئێمێرجینسی، سەنەتەری چارەسەری تیشك و چەندین پرۆژەی دیکە).

هاوسەرەکەشی(خاتوو ئەمیرە کچی حەمەدەمین ئاغا)یە، دەرچووی زانکۆی سلێمانییەو ئەویش هەر وەك دکتۆر شێرکۆ مڕۆڤێکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەرە و بەشداری خەباتی سیاسیی کوردایەتیشی کردووە، بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و پەروەردە، بەڵام نەیتوانیوە لە هەولێر دەوام بکات و خۆبەخشانە خۆی خانەنشینکردووە.

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا وەکو شاعیر و نووسەر و ڕۆناکبیرێکی کورد، تا ئێستا زیاتر لە(١٨) کتێبی هەمەجۆری لە بوارەکانی(فیکر و سیاسەت و فەلسەفە و ئەدەب و جوگرافیا و مێژوو) لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بڵاویشیکردوونەتەوە،(٨) شانۆگەریشی وەرگێراوە بۆ سەر زمانی کوردی.

لە بواری ڕەخنە و نووسینە تەنزئامێزەکانیدا، نووسینی تەنزئامێز لە وڵاتانی پێشکەوتوو و ئەوڕوپا کارێکی زۆر باوە و بە پێی پسپۆڕیە، تەنزی تایبەت بە سیاسەت و ئابووری و ریازە و کۆمەڵایەتی و هەموو بوارەکانی دیکە هەیە و زۆریش ئاساییە لای خەلکەکە، بەڵام لە وڵاتی ئێمە لە کوردستان شتێکی باو نەبووە، بەڵام دکتۆر شیرکۆ عەبدوڵلا زۆر ئازا و بوێرانە و وەك ڕێچکەشکێنێك هاتۆتە ئەو مەیدانە و نووسینە تەنزئامێزەکانی بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمیانە لە بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەموو لایەنەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵی کوردەواری بە سیاسیشەوە دەنووسێت، بە بێ(ئیحراج و ئیستیفزاز)کردنی هیچ کەس و لایەنێك، تەنها ئامانجی ووشیار کردنەوەی کۆمەڵی کوردەواریمانە، ئەو خەمی خۆی و خەلک و میللەتەکەی بە شیعر و پەخشانە شیعر و قسەی جوان و نەستەق، هەمووشی بە زمانێکی کوردی ڕەسەن و پاك و پاراو نووسیوە و چارەسەریش بۆ هەندێ لە گیروگرفتەکان خستۆتە ڕوو و لەم لایەنەشەوە تا ڕادەیەکی زۆر باش سەرکەوتوو بووە و ئامانج و ئاکامی خۆیشی پێکاوە، قسە نەستەق و خۆشەکانیشی بۆتە وێردی سەر زمانی خەلك.

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵلا وەک و نووسەر وڕۆژنامەنووس و میدیاکاریش لە ژیانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری ئەم چالاکییانەشی نواندووە:

- بەشداری لە بەشی زۆری بۆنە نیشتمانیی و نەتەوایەتییەکانی کردووە، لەوانە بەشداری بوونی لە یادی(٢٠٠) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بە خوێندنەوەی هۆنراوەی( هەنگاوێك بۆ هەورازەکە). - لە کاتی پێشمەرگایەتی بەشداری بەشی زۆری چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی کردووە، لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەگەڵ چەند نووسەرەرێکی دیکە گۆڤاری دیموکراسیان دەرکردووە کە گۆڤارێکی ڕەخنە ئامێز بووە لە کار و سیاسەتی بەرەی کوردستانی ئەو کات.

- لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ هەر یەك لە نووسەر و هونەرمەندان(ئاکۆ غەریب و زاهیر سەدیق و خەڵات عومەر) بیرۆکەی دامەزراندنی دەزگای(خاک)یان، هەبووە و ئەم دەزگایەیان دامەزراندووە و گۆڤاری(سیخوڕمە)ی تەنزئامێز و بەرنامەی(بەرنامە)ی ئامادە و پێشکەشکردووە.

- ئەو بۆ ماوەی(١٤) لە ڕۆژنامەی کوردستان نوێ گۆشەیەکی تایبەتی هەبووە و نووسین و ڕەخنە و تەنزئامێزەکانی تێدا بڵاوکردۆتەوە، ئەو کاتەی لە نووسینی ئەم گۆشەیە وەستاوە، ووتەیەکی هەیە لە کۆتایی ئەم نووسینە بۆتانی دەنووسمەوە. - لە خولی دووەمی ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی خۆبەخشانە کاریکردووە.

- لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ هەر یەك لە شاعیر و نووسەران(شێخ حەسیب قەرەداغی و محەمەد فەریق حەسەن و خالید دلێر و خاتوو کەژال ئەحمەد) بە ئەندامی دەستەی کاتیی بەڕێوەبردنی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی هەڵبژێردراوە.

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا ئێستا سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد-لقی سلێمانییە، بەشداری لە بەشی زۆری کۆڕوکۆبوونە و سیمینار و کۆنفراسە ئەدەبی ڕۆشنبییریەکان دەکات، بەردەوامیش دیمانە و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییە لۆکالی و ئاسمانییەکانی کوردستان دەکات و زۆر سەربەست و ئازایانە رای خۆی دەردەبڕێت.

چەندین نامەی ماستەر لەسەر بەرهەمەکانی دکتۆر شێرکۆ لە لایەن قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان نووسراو و ورگیراون، دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا خۆدی خۆی بەرهەمەکانی کەرستە و هەوێنێکی خەست و چڕ و پڕن بۆ دیراسە و لیکۆڵینەوە لە لایەن قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان.

بۆ دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بیت بۆ خزمەتی ئەدەب و ڕەخنەی کوردی.

لە کاتی وەستانی لە نووسینەکانی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پرسیاریان لێکردووە، ئەوێش بەم جۆرە وەڵامی داوەتەوە:

پیاڵەیەك پرسیار… دەنكە وەڵامێك

ناوەكەی ناڵێم با بە دەم شڕ دەرنەچم ، بەڵام ناوەڕۆكی قسەكەیتان بیر ‏ئەخەمەوە كە فەرمویەتی ئێوە تا ئێوارە قەزوان بخۆن من بەدەنكێ چەقالە ‏ئەتانگرمەوە.. ئەو بلیمەتە مەبەستی بووە هەقیقەتێكی فەلسەفی بشەرحێنێ ‏كە عەیب نەبێ لە زۆر مەسائیلدا عەدەدفشەیە، كوالیتی شەرتی ئەساسە، ‏بیل ئەخەص لە سەروتار و ژێرتەقریردا . تەبعەن روونكردنەوەش ئەگەر زۆر ‏كلكە قنگێی بدەیت ئەبێ بە لیخنكردن. لیخنیش خوا دایناوە راوی تیا ‏بكەیت، راوی ماسی بۆ نامناسی؟ باوەجوو بۆ بمناسێ ؟ چواردەساڵی حیز ‏بۆ گۆشەی رۆژانەی ساتیربازی لە پێچی مێزەرێك ئاسانترە. ئیتر ئەنووسم ‏نانووسم كەی موشكیلەیە؟.

دەردی كابرای جاف وتی واپەز ئەمرێ ، گۆشە ‏بمێنێ و نەمێنێ كەی موشكیلەیە؟. وەڵا موشكیلەیە.. چەند ساڵە تەقلەدەو ‏ئەدەم گوناحە وا بەبەلاش لێی دەرچم..بەڵام خۆ هەر من گوناح نیم .. ‏كوردستانی نوێش گوناحە كە تا دوو سێ مانگیش بێ منیی پێوە دیار ‏ئەبێ و ئەوسا ئیتر خەڵكەكە بە یەك شاد و شكور ئەبنەوە و منیش هاتمەوە ‏هیچیان نەدامێ.[١]