شەباب

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0002 (7)789.jpg

شەباب ناوی تەواوی ئیبراهیم محەمەد قادرە لەساڵی 1942 لە گەڕەکی کانێسکانی لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

شەباب پیشەی پۆلیسی هاتوچۆ بووە لە بەغداد.

شەباب ساڵی 1975 کاتێک بۆ سەردان دەگەرێتەوە بۆ شاری سلێمانی لە گەڕانەوەدا لە یەک لە بازەگەکانی حکومەتی ئێراقی نارنجۆکێک لە جانتاکەیدا دەدۆزرێتەوە.

بە تۆمەتی پەیوەندی بە شۆرشەوە دەستگیر دەکرێت.

دوای ئەوەی دەستگیر دەکرێت لە رێگەی دایکیەوە پیلانەکە ئاشرا دەبێت، کە دوو کەسی زۆر نزیکی خۆی بەرنامەیان بۆ لە ناوبردنی شەباب کێشاوە.

دوا بەدوای ئەوە شەباب بەرگەی ئەو ناسۆرە ناگرێت و شێت دەبێت و دەکەوێتە سەر شەقامەکان.

شەباب لە رێکەوتی 05-05-2002 کۆچی دوایی کردوە.

5554nload (6).jpg

شەباب

شەباب پیاوێکی شیک پۆشی شاری سلێمانی بوو، باڵابەرز و هێمن و لە سەرخۆ بوو هەر کەسی بدیبا سەڵاوێکی سەربازی بۆ دەکرد، هەمیشە گوڵ و جگەرەیەکی بەدەمەوە بوو دەست و دڵی جوان بوو.

شەباب جگە لە شیک پۆشی هەمیشە کۆمەلێک گۆڤار و رۆژنامەی هەمەجۆرەی بە سنگ و باوەشەوە بوو، گەر بیزانیایە کەسێک بە سیمایا دیارە عەشقی خویندنەوەیە گۆڤارێک یان رۆژنامەیەک و جگەرەیەکی پێشکەش دەکرد.

زۆرجاریش بەیانیان زوو لە کەلاوەکەی تەنیشت ماڵی ( تەڵا خان) لە گەرەکی تووی مەلیک وەک ئەوەی لە گۆرەپانی مەشقکردن بێ چەپ و راستی (یەس یەم)ی دەکرد، بەدەنگی بەرز دەیگووت شەباب خەڵکی فێر کرد ئێواران سەردانی تووی مەلیک و پەیکەری کاوەی ئاسنگەر بکەن.

سەرچاوە: ئاواز سابر