شەدەم بۆ دەربەند ئەویست،كە دەربەند گیرا، شەدەم بۆ چییە.!

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

65776.jpg

شەدەم بۆ دەربەند ئەویست،كە دەربەند گیرا، شەدەم بۆ چییە.!

یان دەوترێ شەدەم بۆ دەربەندی دەویست.

شەدە پارچە قوماشێکی تەنک و ڕەشی پڕ نەخشە،کە ژنانی کورد لەسەر وملی دەپێچن وهەندێکیش دەیکەن بەپۆشاکی بەرییان،پیاوانیش لەهەندێ بۆنەدا لەسەرییان دەبەست،یان زۆربەی کات بۆ سەرچۆپی بەدەستیانەوە دەیانسوڕاند.

شەدە لەکۆنەوە بە ڕەمز و هێمای کوردی دەناسرێ،چونکە هەتا ئێستا،لەهەندێ ناوچەو هۆزەکوردییەکاندا وەک ڕەمزێکی کوردی پاراستویانە و بەهی خۆیانی دەزانن.

لەهەندێ ناوچەی کوردستان پێی دەڵێن (تولبەند).لەناوچەی سلێمانیی پێی ئەڵێن سرکەیی لەهەندێ ناوچەش پێی دەڵێن (گوڵوەنی).زۆرکەس دەڵێن گوڵوەنی شتێکی ترە.

لەزۆربەی شیعر و گۆرانییە کوردییەکاندا پێهەڵدان و وەسف وسەنای بۆکراوە و چەندەها گۆرانی دەربارەی شەدە و جوانی شەدە وتراوە.

0001 8885.jpg

وەک..

  • ئەڵێن لە و بانە
  • شەدە هەرزانە
  • شەدە قابیلی باڵا بەرزانە.
  • لای شەدەلار بۆچ واتکرد،.
  • چاو بەکل بۆ چ واتکرد
  • زاوا لەبووکێ مەدە
  • توخوا لەبووکێ مەدە
  • ئەگەر لەبووکێ دەدەی
  • دەشێوێ دەسڕ وشەدە.
  • هەی ملکەو ملکەو ملکە
  • شەدەو هەوری لەملکە

دەربەند.

مەبەست لەدەربەندی بازیانە.

کە دەكەوێتە سەر رێگای گشتی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی- کەرکووک لە نزیک شارەدێی تەكیەی سەر شارۆچکەی چەمچەماڵ، لەمانگی مایسی ساڵی 1919دا نەبەردێكی گەورەی لەدەربەندی بازیان دژی ئینگلیز تۆماركرد، لەو شەڕەدا شێخ مەحموودی حەفید بەبرینداری كەوتە دەست ئینگلیزو لەدادگایەكی كارتۆنیدا حوكمی لەسێدارەدانی درا و دواتر دوورخرایەوە بۆ هیندستان.

دەگێڕنەوە کە لە دەربەندی بازیان کە ئەوکات،شوێنێکی گونجاو لەباربووە بۆ گوڤەند و زەماوەند کردن.

Af7da774c9.jpg

زۆربەی خەڵکی ئاواییەکانی دەورووبەری لەوێدا کۆدەبوونەوە و سەیران دەکرد وو ئاهەنگیان دەگێڕا.

زەماوەندێک دەبێ.یەکێک لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئەیەوێ بچێت بۆ هەڵپەڕکێ و بۆ شایی.زۆر تامەزرۆ ئەبێ کەبچێ و لەوێ بەکامی دڵی خۆی هەڵپەڕێ.

چونکە دەڵێن یاریشی بەنیازی چوونی ئەو ئاهەنگە بوو.

ئیدی لای هەموو دانیشتوانی ئاوایی باس لەوەدەکات لەوێ وام ئەکەم و وا هەڵئەپەڕم .

ئەنێرێ بۆ سلێمانی هەتا شەدەیەکی بۆ بکڕن.

بەڕێکەوت شەڕ هەڵدەگیرسێ، پێدەچێ ئەم بەسەڕهاتە دروست لەسەرووبەندی شەڕی ئینگلیز و حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفیدا ڕوویدابێ.

لەشکرێکی دوژمن دێت،دەربەند ئەگیرێ.ئیدی زەماوەند ناکرێ.

97987358.jpg

کابراش شەدەکەی بۆ دێتەوە.بەڵام بێ هیوا ئەبێ،ئەزانی کە دوژمن دەربەندی گرتووە، دەگێڕنەوە هەتا ماوەیەکی زۆر هەرگریاوە وغەمی لە نەکردنی ئەو زەماوەندە خواردووە.

بۆیە هەتا مرد هەر ئەم قسەی ئەکرد بەدەم گریانەوە .

من شەدەم بۆ دەربەند ئەویست.کە دەربەند گیرا شەدەم بۆ چییە.

کە لەو ڕۆژەوە ئەم ڕوداوە بۆتە بە پەند و ئیدیۆمێکی ناو کۆمەڵگای کوردی و ڕۆژانە بەکادەهێنرێت.