شەفیق قەزاز

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
000214.jpg

شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.

پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.

لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.

لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.

لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە لە هەردوو کابینەی سێهەم و چوارەمدا.

2241.jpg

لە ساڵی 2007 تا 2011 سەرۆکی ئاکادیمیای کورد بووە لە هەولێر و لە ساڵی 2008 تا 2011 سەرۆکی بۆردی زانکۆت کوردستان بووە.

شەفیق قەزاز، هاوسەری چلورە ئەحمەد هەردی ە، یەک لە چالاکوانەکانی مافی ژنان، کە دەکاتە زاوای ئەحمەد هەردی شاعیر.

شەوی پێنجشەممە 22-10-2020، د.شەفیق تۆفیق قەزاز، نوسەرو سیاسەتمەداری ناوداری کوردستان بەنەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

0001 (1).jpg