شەهرام نازری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەهرام نازری لە دایکبووی 18-02-1950 ژەنیار و گۆرانیبێژی گەورەی کورد خەڵکی شاری کرماشانە.

211338 354.png
شهرام نەزەری.jpg

یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی و ئێرانی نازناوی (شۆڕشگێڕی گۆرانی ئێران)ی پێبەخشراوە.

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ئاسیا بە (هونەرمەندی سەرەکی ئاسیا) ناوی بردووە.

نیویۆرک تایمز بە (بولبولی فارس) و The Christian Science Monitor بە (لوچانۆ پاڤارۆتی ئێرانی، Luciano Pavarotti) ناوی بردووە.


شەهران نەزەری و هاوژینەکەی و کوڕەکەی
شەهران نەزەری و هاوژینەکەی و کوڕەکەی

شەهرام یان شارام نازری لە ١٨ی شوباتی ١٩٥٠، لە کۆڵانی یەخچاڵی گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان، لە خێزانێکی کورددا لەدایکبووە کە ئاشنای شیعر و مۆسیقا بوون.

لەلایەن دایکییەوە ئاشنای مۆسیقا و شیعر بووە؛ باوکیشی دەنگێکی خۆشی ھەبووە و لەگەڵ شارەزایی لە گۆشە و ڕەدیفەکانی میلۆدیی ئێرانی، سێتاریشی ژەنیوە.

باوکی کەڵکی لە شێوازە پێشینەکان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە وەرگرتووە، بە تایبەتیش «شێخ داوودی». مامۆستا پەروێز خان پوورنازری، ناسراو بە حاجی خان، گەورەی ئەو خێزانە بووە و لە قوتابییەکانی دەروێش خان و کۆلۆنێڵ وەزیری بووە. زۆربەی شارەزایانی مۆسیقای کرماشان لەسەر دەستی ئەو فێری نۆتە و مۆسیقای سونەتیی ئێرانی بوون.

بەھۆی ئەمەوە شارام نازری توانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا یەکەم بەرنامەی ھونەریی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان پێشکەش بکات.

لە تەمەنی ١١ ساڵیشدا توانی چەند بەرنامەیەکی تری مۆسیقیی پێشکەش بکات.

کودکی-شهرام-ناظری.jpg
شەهرام نازری، هەمایۆن، شەجریان، محەمەد رەزا لوتفی
شەهرام نازری، هەمایۆن، شەجریان، محەمەد رەزا لوتفی