شەهید و خائین پێشمەرگە و جاش
نووسینی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی ، له دوای راپه‌ڕینه‌وه ، ئه‌وه‌نده داد په‌ره‌رن ، جیاوازی نێوان ( شەهیدو خائین ) ، (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان ، له لیستی شه‌هیدان وخانه نشینان دا نه‌هێشت .
گه‌ر به وردی وقوڵی بڕوانینه ، وێنه‌ی تراژیدیای سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان مەرگەساتی جەرگ بڕ و غەدر .
گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که ، بۆ هه ر که‌سێک ، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ، لە نیشتمانێکیتر باس بکه‌ین، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له ئاستی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا ، نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ .
له ناخ و ویژدانی خۆی دا ، هه‌ست به ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی نه‌کات .
سه‌رکرده‌کانی کورد ، شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌م جۆرە سیناریۆ ی کورد کوشتنە دەکەن ، به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری وشکۆ ی حیزبایەتی ده‌زانن .
ئه‌م سهرکردانەی کورد ، سه‌دام ئاسا ,مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و سەرەک جاش و مسته‌شارو خائین وجاسوسانه ده‌به‌خشن ,به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق ، توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن .
له‌و سه‌رده‌مه دژاوار و ئاڵۆزانە دا . باشووری کوردستان ، رووی پرۆسەی خاپورکرنی گونده‌کان دە بوونه‌وه .
دوای هەرەس ، پێشمەرگەکانی نیشتمان بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن .
هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون ، فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون و دۆکۆمینتن .
هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێ ، وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتی ناو ئه‌و فایلانەیان بسڕێته‌وه .
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان ،به نه‌خشه‌و پیلان و بەرنامەی دووفاقانە ، له‌و سه‌رده‌مانەدا ، پەیوەندیان بە ده‌یان سەرەک جاش ومه‌فره‌زه خاسه و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام ونهسیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.
وه‌ک له‌م وێنه یە دا ئەم تراکتۆرەکە دەبینین ، ئەو سەرۆک جاشانە ی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە.
به جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه سکه‌ری سوپای عێراقی ، لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج ، له که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە .
دوای پلانەکانی ئاش بەتاڵ ، ئەو سەرەک جاشانە, بە پاڵپستی ئیستیخباراتی عەسکەری و جاسوسی ناو گوندەکان ، به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به هاوکاری هێزه‌کانی سوپا ی عێراق و کۆپته‌ر.
تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده , ناو گوند‌و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان .
به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه وکه‌رت و هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان ، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله باران بکه‌ن ، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره بیان فرۆشن .
دوای راپه‌رین زۆر لەوسهرکردەو فەرماندانەی کورد‌و کوردایەتی ، زۆر سەرەک جاش و جاسوس و خائینانە یان ، لە ماڵ و گەڕەک و گوندەکانی خۆیان حەشارداو پاراست .
بۆ ئەوەی رووبەرووی دادگای گەل نەکرێنەوە و تۆڕی خەت مائیلەکانیان نەکەوێتە روو .
دوای راپەرین ، هێڵەکانی خەت مائیلی هەردوولایان بوو بەیەک ، پێکەوە دەیان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان ،له سه‌ر ئێسک و پروسکی شەهیدانی نیشتمان دامه‌زراند .
ئەوە ٣٢ ساڵە ، ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێ ی گیان به گیانی ئەوسهرکردەسیاسیی و فەرماندانەی کوردن .
پێکه‌وه پێکی خوێنی گرێ بەستی نەوت و بەنزیخانەو دەسکەوتی خەیاڵاویی کۆمپانیاو و سه‌رکه‌وتنی حیزبایەتی و خیانەت هه‌ڵده‌ده‌ن .
ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه ی به ده‌ستی پێشمه‌رگه ی ئه‌م نیشتمانه کوژراوه ، له ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندا، به پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوە .
ناوی ئەو تاوانبارانە له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه به جۆرێک تۆمار کراوە ، پله‌کانیا ن زۆر له شه‌هیدوپێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره .
ئه‌مه‌یه سیناریۆی کۆمیدیای پڕله تراژیدیای ، سایکۆلۆژی عه‌قڵی مەزاجی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه ی کورد ، چه ند داد په‌ره‌رن ، چه‌ند به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه ی چڕ و پڕ، له دوای راپه‌رین وپه‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
جیاوازی نێوان (شەهید) و (خائین) و (پێشمەرگە ) و (جاش ) یان نەهێشت .
هەموو بە هایەکی سەروەری و شکۆمەند یان کاڵ کردەوە .
- له شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێ ی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار ، له کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له سه‌کردایه‌تی یه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ، له گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور دهکەونه که‌مینێکی جاشه‌وه و دوا هه‌ناسه ده‌سپێرن.