شەهێن سابیر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Shahin01.jpg

شەهێن سابیر رەحیم لە17ی کانونی دووەمی ساڵی (1983) لەسلێمانی لەدایک بووە.

دوو بروانامەی لەبواری ڕاگەیاندندا بەدەست هێناوە سەرەتا لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، پاشانیش بەهۆی ئەوەی لەیەکەمەکاندا بووە لە(زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) وەرگێراوە، ئەگەرچی بەر لەخوێندنەکەی لەساڵی (2000)ەوە، لەبواری میدیادا کاردەکات.

دەستپێکی کارەکانی پەیوەندی بە دەزگامیدیاییەکان..

لەسەرەتاکانی ساڵی2001ەوە وەک خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری(21)، یەکەم ئەزمونی کاری میدیایی دەکات، پاشان لەساڵی (2002) لەڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆدا دەستبەکار دەبێت و لەچالاکییە میدیایەکانی ئەو وەزارەتەدا کاردەکات، لەو سەرو بەندەدا ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتە خاوەنی دوو بڵاو کراوەدەبن بەناوەکانی (گۆڤاری شارستانی)، (هەفتەنامەی ناوخۆ)، کە لەهەردووکیاندا کاری کردووە، لەگەڵ ئەوەی لەسەر کارەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی (2007-2010) لەسایتی چاودێردا وەک لێپرسراوی هەواڵی ئەدەبی هونەری کاری کردووەو بەشی چاوپێکەوتنی سایتەکەی وەرگرتووە، کە زیاتر لە30 چاوپێکەوتنی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو بواری ئەدەب هونەری ئەنجامداوە لەکوردستانی گەورە، هەروەها دوو چاوپێکەوتنی وەرگێردراوە بۆسەر زمانی ئینگلیزی و لەڕۆژنامەیەکی ڕۆاژنەی لەندەن بڵاوکراوەتەوە. ئەو لە چالاکی کارەکانی بەردەوام دەبێت هەر لەساڵی (2009- 2011) لەگۆڤاری شانۆدا، کە تایبەت بووبە (تیپی شانۆی سالار) وەک ڕۆژنامەنوسێک کاری کردووە بەشی چاوپێکەوتن کەبەشێکی گرنگ بووە لەگۆڤارەکەدا وەری گرتووە، چەندین چاوێکەوتنی تایبەت بەهونەری شانۆی تێدا ئەنجامداوە لەگەڵ هونەرمەندە دیارەکانی نێو ئەو بوارە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

لەساڵی (2009)ەوە لێپرسراوی بەشەکانی (تەنسیق، ریکلام، بەدواداچونی کێشەی هاووڵاتی) بووە لەئاژانسی هەواڵ ڕادیۆی ناوخۆ، کەدەزگایەکی ڕاگەیاندنی حکومی سەربەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، تامانگی ئابی ساڵی (2016). جیاواز لەئەرکی بەرپرسیارێتی ئەو بەشانە بەرپرسی بەرنامەکانی ئەو دەزگایە، لەماوەی ئەو چەند ساڵەی کارکردنیدا چەندین بەرنامەی راستەوخۆی رۆژانەو هەفتانەی پێشکەشکردووە، هەروەها ئامادەکاری چەندین راپۆرت رێپۆرتاژی رادیۆی بووە.

لەگەڵ بەردەوامی لەکارەکانیدا، وتارو نوسینەکانیشی بلاو کردۆتەوە لەهەریەک لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ، هاووڵاتی، ئاوێنە، پێگە، گۆڤاری گەنج، رێوان، رۆژنامەی چاودێر، رۆژنامەی شەبەنگ، ئاوێنە، لیڤین، روداو، چەندین گۆڤارو ڕۆژنامەی دیکە.. بەمەبەستی برەودان بەکارەکەی لەماوەی کارکردنیدا لەبواری میدیادا بەشداری لەچەندین خول و وۆرک شۆپدا کردووە (جێندەر و جیاکاری رەگەزیی)، لەلایەن رێکخراوی میدیا (مافەکانی مرۆڤ) لەلایەن رێکخراوی cdo، (چۆنیەتی بەرگری کردنی رۆژنامەنوس لەکاتی ڕوبەرو بونەوەی توندوتیژی)، لەلایەن رێکخروی (imck)، (چۆنیەتی ئامادەکردنی هەواڵی رادیۆی و ئیتیکی رۆژنامەنوسی).لەلایەن بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن، (هەڵمەتی هۆشیاری مێینە)لەلایەن سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان بەسەرپەرشتی دوو دکتۆری سویدی، خولی بێژەریی تی ڤی ماوەی 9 مانگ، (بەهێزکردنی توانای ژنانی رۆژنامەنوس)، لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی، (کۆچی نایاسایی) لەلایەن ڕێکخراوی imck. چەندین خول و راهێنانی دیکە.

Shahin.jpg

دوابەدوای ئەوانەش لەچەندین سیمینارو کۆنفرانسدا وەک ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چەندین راپۆرتی جیاجیا کاری کردووە وەک نمونە لەکۆنفرانسێکی ڕێکخراوی (ئەزمون) ڕاپۆرتێک لەسەر (ڕەوشی ژنانی فەرمانگەکانی حکومەت، وەزارەتی ناوخۆ وەک نمونە)، پێشکەشدەکات کەدەبێتە جێگەی سەرنج و روبەروی گفتوگۆو رەخنەی زۆر دەبێتەوە لەسەر ئەو بابەتە. هاوکات سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی سێ سپۆتی tvی کردووە، کە بەهاوکاری(ئاژانسی هەواڵء ڕادیۆی ناوخۆ، کۆمپانیای عادل موتەحدە)کراوە، لەسەر(کاریگەرییە خراپەکانی خەتەنەکردن)، کە دواتر لە سەرجەم کەناڵە بینروەکان بلاوکرایەوە. بەشداری لە دوو سپۆتی tv کردووە بۆ دەزگای میدیایی نالیا، کە لەسەر ئەنفال بووە. بەشێوەیەکی گشتی کە لە هەردوو بواری سیاسی و کەلتوری هونەری زیاتر کاری کردووە.

جیاواز لەکاری میدیایی خواستی گەورەی هەیە بۆ کاری مرۆیی...

جیاواز لەکاری میدیایی خواستێکی گەورەی هەیە لەپێشکەشکردنی کاری مرۆیی کە خاوەنی بیرۆکەو سەرپەرشتی کەمپنێکی گەورە بووە لەشاری سلێمانی لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی باوکیدا کە زیندانی سیاسی بوون، وەک یەکەم بیرۆکە لەو پارێزگایەدا کە لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیء پارتە سیاسی و دەزگا حکومیەکان پشتگیری تەواویان کردوو بەچالاکیەکی گەورە سەدای دایەوە کە بەهەزاران هاووڵاتی هەڵوێستیان نواندو لەو رێگەیەوە بە 7 شاحینەی خۆراک کەلوپەل و پێویستیان گەیاندە رۆژئاوای کوردستان لەپێش چاوی میدیاکانەوە. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری چەندین کەمپینی کردووە بۆکۆکردنەوەی واژۆ لەسەر دۆخی سیاسی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و رۆژ هەلاتی کوردستان. سەرپەرشتی چەندین هەڵمەتی هۆشیاریء چەندین خولی جیاجیای کردووە لەبوارەکانی (مافی مرۆڤ، ئیتیکی ڕاگەیاندن، چۆنیەتی ئامادەکردنی هەواڵ ڕاپۆرت، کۆمۆنیوکەیشن، هۆشیاری خوێندکاران پەیوەندیان لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆ). کە ژمارەیەکیان کارو چالاکی ئاژانسی هەواڵ ڕادیۆی ناوخۆ بووە. هەروەها ئامادەکاری دەقی زیاتر لە 13 بەرنامەی کەناڵی ئاسمانی کوردستا بووە، بەناوی بەرنامەی (فاشن شۆو)،کە بەرنامەیەکی نمایش و دیزاین وکێبڕکێبوو وە بۆ یەکەمجاربووە لەکوردستان ئەو جۆرە بەرنامەیە بکرێت.

وەک بەرێوەبەری راگەیاندنی چەندین بەرهەمی هونەری کاری کردووە،کە بریتی بوون بەرهەمی شانۆیی و دراماو هاوکات بەرێوەبردنی ژمارەیەکی زۆر لەپرێس کۆنفرانس بۆ هونەرمەندان چالاکی هونەری ئەدەبی، کە ئەو چەشنە لەکارکردن و تایبەتمەندی وەرگرتن دەکاتە مۆدێلێک بۆ پیشەکەی وەک ئەوەی لەمیدیای جیهانیدا هەیە.

هەروەها چوار توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی لەسەر (شۆڕشی فەرەنسی، ئاژانسەکانی هەواڵ، توندوتیژی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن، پروپاگەندەی سیاسی) ئامادە کردووە، کە دواتر پێشکەش کراون و بڵاوکراونەتەوە.

لەرووی تایبەتمەندی و کەسێتییەوە....

تائەندازەیەکی زۆر کەسێکی کۆمەلایەتییەء لەناو دەوروبەرەکەشیدا وەک کەسێکی سادەو میهرەبان لەخۆبردوو لەناو هاورێ و هاوپیشەکانیدا باسی دەکەن.. هاوکاریکردن و خزمەتکردنی کردۆتە لایەنێکی گرنگی ژیانی، هەروەها لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی پەیوەندیەکی بەهێزی کۆمەلایەتی هەیە.. هەربەو هۆیەوە لەسەردانێکی هونەرمەندی بەناوبانگ (ئیبراهیم تاتلیساس)، بۆ کوردستان سەرەتا دەیبینیت و لەسەردانی دووەمیدا هونەرمەند داوادەکات جارێکی دیکە بیبینێتەوە وچاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکات، پاشان لەگەرانەوەیدا هونەرمەند نامەیەکی تایبەتی بەدەست نوس بۆ دەنێرێتەوە کوردستان، کە وەسفی سادەیء کەسیەتی دەکات، ئەگەرچی زۆرێک لەمیدیکان داوایان کردووە کە نامەکە بلاو بکاتەوە، بەلام تا ئێستا لای خۆی ماوەتەو بلاوی نەکردتەوە.

Shahin02.jpg

پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ نوسەرو هونەرمەندانی دیارو بەناوبانگی کورد هەبووە، وەک لەلای شاعیری گەورەی کۆچ کردوو (شێرکۆ بێکەس) کەسێکی زۆر خۆشەویست بوەو رێزی زۆری لێگرتووە، لەسەر داوای ئەو بەدەست نوسی خۆی قەسیدەیەکی بلاوکراوەی دەنوسێتەوەو بەواژۆی خۆی دەینێرێت بۆ ئەو دەزگایەی کاری لێدەکات. بەهۆی ئەو چاوپێکەوتنەی کەلەگەڵ ئەو شاعیرە مەزنەدا دەیکات، شاعیر هەمیشە وەک ژنێکی میهرەبان باسی دەکات لە ساڵی 2009دا دوای کۆرێک بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی نامەیەکی دەست نوسی بۆ دەنوسێت وەک شاعیرێک بۆچونی خۆی دەنوسێت لەبارەی خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان. بەهۆی بوێری و چالاکییەبەردەوامەکانی چەند نازناوی جیاجیا پێوتراوە.

بەهۆی بەشداری چالاکی زۆری لەبواری میدیادا چەند خەڵات و رێزلێنانێکی پێدەبەخشرێت لەوانە :

دەبێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین بەرهەمی رادیۆیی بەپلەی سێیەم لەسەر کۆچی نایاسایی لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی (imck، stat)، کە کێبڕکێبوو لەنێوان زیاتر لە 40 ڕۆژنامەنوسدا.

ژمارەیەک سوپاس و پێزانینی لەبەرامبەر ئەرکەکانی لەوەزارەتی ناوخۆدا وەرگرتووە.

لەبەرامبەر ئەرکەکانیدا سوپاس پێزانینی لەئاژانسی هەواڵ و ڕادیۆی ناوخۆپێدراوە.

خەڵاتی (یۆبێڵی زیوین) تیپی شانۆی سالاری پێبەخشراوە.

بڕوانامەی ڕێزلێنانی سایتی(چاودێر)ی پێبەخشراوە.

سوپاس و پێزانین و رێزلێنانی کەناڵی ئاسمانی کوردساتی پێبەخشراوە.

ڕێزو سوپاسی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوانی پێبەخشراوە.

دواین چالاکیشی لە 8ی مارسدا بۆ ژنانی نێو زیندان دەبێت وەک کاری خۆبەخشی. هەروەها لە ئێستاشدا لەرادیۆی (traffic f،m) وەک بەرپرسی بەرنامەو چالاکیەکانی ئەو دەزگایە کاردەکات وتەبێژو بەرپرسی راگەیاندنی (تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیز)ەیە. لەنوسین وتارەکانی بەردەوامەو گۆشەیەکی تایبەتی لەڕۆژنامەی (یەسنا)دا، هەیە، کە رۆژنامەیەکی کۆمەلایەتی گشتیییە، رێخراوی یەسنا بۆ (گەشەی فەلسەفەی زردەشتی)، دوو هەفتە جارێک بلاویدەکاتەوە.

سەرچاوە

تۆماری تایبەت بۆ مانومیدیا