عادل موراد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عادل موراد لە 18-12-1949 لە شاری خانەقین لە دایکبووە.

عادل موراد...jpg

عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بوو.

عادل موراد نوێنەری تایبەتی جەلال تاڵەبانی بوو لەدیمەشق.

لەکاتی حکومەتی کاتیی ئێراق، نوێنەری یەکێتی بوو لەبەغداد.

لە نێوان 2004 تا 2009 باڵیۆزی ئێراق بوو لەڕۆمانیا.

عادل موراد ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بوو، دواتر بووە بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ڕۆژی 18-05-2018 لەئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

بابەتە پەیوەستکراوەکان