عوسمان ئۆجەلان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عوسمان ئۆجەلان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای له‌ باکووری كوردستان لە دایکبووە.

سیاسەتوان و فەرماندەی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.

1636957421520.jpg

عوسمان برا بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو، پێش چوون بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، کاتی دامەزراندن لە ساڵی 1978 و تێپەڕکردنی دوو ساڵ لە لیبا، لە کۆلێژی مامۆستایان خوێندی.

لە ساڵی 1986 چووەتە ناو كومیتەی ناوەندی و لە دەیەی 1990 بووەتە ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبردن و لە ئاستی فەرماندەیی پەكەكە كەسی دووەم بووە.


عوسمان ئۆجەلان دامەزرێنەری پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتە (Partiya Welatparêzên Demokrat).

عوسمان ئۆجەلان لەبەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 15-11-2021 عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا لە یەكێك لە نەخۆشەكانی هەولێر كۆچی دواییكرد.