عومەر کەریم ئاغا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە رێکەوتی 01-07-1944 لە شاری سلێمانی گەرەکی کارێزی ئەحمەد زەنگەنە لە دایکبووە.

0001 (55).jpg

لەساڵی 1969 بە وتنی سروودی نەورۆز بۆ یەکەم جار چۆتە سەر شانۆ.

عومەری کەریم ئاغا خاوەنی زۆرتر 50 کاری هونەرییە.

دەستپێکی کاروانی نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971 لە درامای (جەنابی موفەتیش و شێخی تەپڵە ڕەش) بەڕۆڵی کۆمبارس بەشداریی تێدا کردوون.

139275108 .jpg

ساڵی 1972 لە (پیسکەی تەڕ پیر)دا بەڕۆڵی کۆمبار بەشداریی کردووە.

ساڵی 1973 لە تەمسیلی(چەخماخە)دا رۆڵی خولە چەخماخەی بینیووە.

ساڵی 1974 بەشداریی شانۆگەریی (پردی وڵات)ی کردووە.

ساڵی 1976 بەشداریی درامای (پاڵتۆ)ی کردووەو رۆڵی وەستا سڵێوەی گێڕاوە.

لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا بە چیرۆکی (بەلەمی ئەفسوناوی) بۆ منداڵان بەشداربووە کە لە تەفزیۆنی کەرکووک نمایشکرا.

ساڵی 1992 بەشداریی بەرنامەی (کەشکۆڵ)ی کردووە کە لەتەفزیۆنی گەلی کوردستان پەخشدەکرا.

سەرەتای ساڵی 2000 بەشداریی بەرنامەکانی(بەرنامەی بەرنامە) کردووە.

ساڵی 2011 بەشداریی درامای (ڕێحانە) ی کردووە.

ساڵی 2016 بەشداریی درامای (پڕۆفیشاڵ)ی کردووە.

0002 (22).jpg

بەدەر لەکاری هونەریی ئاغا سەرقاڵی دوکانی بەهاراتە و بەناوی بەهاراتی ئاغا تێیدا بژێوی ژیانی دەستەبەر دەکات.


عومەری کەریم ئاغا لە دووکانەکەی خۆیدا.
عومەری کەریم ئاغا لە دووکانەکەی خۆیدا.

سەرچاوە: کوردستانی نوێ

بابەتەپەیوەستکراوەکان