عیفەت قازی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
308837932 .jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

عیفەت قازی، چالاکوانی سیاسی و کچی ڕابەری نەتەوەی کورد پێشەوا قازی محەمەد لە ساڵی 1935 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە ، یای عیفەت قازی لە ساڵی 1990 لە ڕێگەی بۆمبێکی دەستی (نامەی بۆمبڕێژکراو) کە لە سندووقی پۆستی ماڵەکەیان دا بوو لە شاری ڤێسترئۆس - سوێد پێیدا تەقییەوە و گیانی لە دەست دا.

عیفات قازی کچی رێبەرەی نەتەوەی کورد پێشەوا قازی محەمەدە

لە رێکەوتی 10-10-1935 لە شاری مەهاباد لە دایکبووە.

تەمەنی منداڵی و خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لە شاری مەهاباد تەواو کردووە، پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن چۆتە تاران لە کۆلیژی یاسای خوێندویەتی.

عیفەت قازی لە تەمەنی لاوێتیدا وەک زۆرێک لە گەنجانی کورد، بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە تاکە ڕێکخراوی سیاسی چالاک و نهێنی بوو لەو سەردەمەدا.

عەیفەت قازی ی لە ڕێکخستنی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چالاک بوو. کاتێک خوێندکاری یاسا دەبێت لە تاران هاوسەرگیری لەگەڵ ئەمیر قازی کردووە. دەرئەنجامی هاوسەرگێرێیەکە دوو کچی دەبێت بە ناوەکانی (تارا و ئیلا ) کە لە ئێستادا هەردووکیان دکتۆرن. بەهۆی دایکایەتی و بەرپرسیارێتی ژیان و ئاگاداربوون لە ماڵ و منداڵ ڕێگری لێدەکات کە درێژە بەخەباتی سیاسی بدات.

هەر بەو هۆیەشەوە دەست لەکاری سیاسی هەڵدەگرێت تەنیا بە مانەوە وەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەمێنتەوە.

0553414.jpg

عیفەت قازی، مامۆستا و چالاکی سیاسی کورد، لە 06-09-1990 پێش کاتژمێر 13ی پاش نیوەڕۆ لە ناوچەی (Syénvägen) سیرن گریتا لە شاری ڤێسترۆس لە وڵاتی سوید لە رێگەی بۆمبەوە، کە لە سندوقی پۆستەکەیدا چێنرابوو، تیرۆر کرا.

ئەمیر قازی هاوسەری عیفەت قازی سەبارەت بەم ڕووداوەکە دەڵێت: سندوقی پۆستەکەمان لە دەرەوەی ماڵ بوو. بریکارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئەو سندوقەیان کردبۆوە و بۆمبەکەیان تێدا چاند بوو بە کردنەوەی سندوقەکە عیفەت قازی شەهید دەبێت. پۆلیسی سویدیش بەهۆکاری جیاواز کە زیاتر هۆکاری ئابوری نێوان ئەو دوو وڵاتە بوو خۆی لە دۆسییەی عیفەت قازی دەشارێتەوە ئەگەرچی پۆلیس و ئاسایشتی سوید بەرپرسیار بوون لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە.

لەم دۆسیەیەدا هیچ کەسێکی دیاریکراو دەستگیر نەکراوە. بەڵام دواتر کەسێک بە ناوی (موحسین ڕەشیدزادە) کە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بۆ ماوەیەک بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حکوومەتی ئێران - و بێگومان تێوەگلانی لەم تیرۆرکردنەدا - زیندانی کرا، بەڵام دواتر ڕادەستی ڕێژیمی ئێران کرایەوە. ئێستاش لە کەنەدا دەژی. و دواجار بەبێ ناساندن و ناسینەوە ئەنجامدەرانی ئەم کارە دۆسێکەی داخرا.

بەڵام ئۆسکار هێدین (Oscar Hedin) لە بەڵگەفیلمێکدا دەیسەلمێنێت بکەری ئەو تیرۆرە (کۆماری_ئیسلامی) بووە.

Vestross.jpg