عەبدوڵڵا ئاگرین
دكتۆر عەبدوڵڵا عه‌زیز خالید محه‌مه‌د، ناسراو به عەبدوڵڵا ئاگرین، ساڵی ١٩٤٩ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێخه‌كانی به‌رزنجه سه‌ر به لقی شێخ عیسای به‌رزنجی له بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندیی مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا عوسمانی باڵخی (١٨٣٠ـ١٩٠٦) ناسراو به مه‌حوییه، ساڵی ١٩٦٦ به‌شی كاره‌بای په‌یمانگای سلێمانی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٨ به مامۆستا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٦٨ ڕۆژنامه‌نووس بووه له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي و صوت المعلم و برایی)، ساڵی ١٩٦٩ چیرۆكی كۆڵه‌مه‌رگی به كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست له دووتوێی ٨٨ لاپه‌ڕه له شاری سلێمانی له چاپ داوه، ساڵی ١٩٧١ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ده‌نگی مامۆستا زمانحاڵی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧١ وتاری له گۆڤاری ده‌نگی مامۆستای له چاپ داوه، ساڵی ١٩٧٣ كۆمه‌ڵه چیرۆكێك به كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست به ناونیشانی (گڕی كه‌فه وشه‌كانت دائه‌مركێنته‌وه) له دووتوێی ٧٠ لاپه‌ڕه له شاری به‌غدای له چاپ داوه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی له شانشینی ئێران كردووه به‌ڵام زوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان.
ساڵی ١٩٨٤ به‌كالۆریۆسی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٨٦ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه نووسه‌رێك په‌رتووكی ( له باره‌ی مه‌حوی لوتكه‌وه) له شاری به‌غدا له چاپ ده‌ده‌ن، له ڕۆژی دووشه‌مه ٢٥ی ته‌موزی ١٩٩٤ ماسته‌ری له ئه‌ده‌بی كوردی له‌ژێر ناونیشانی شیعری كوردی له نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٣٠)دا له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٩٥ وه‌ك خوێندكاری خوێندنی باڵا له به‌شی كوردی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) وه‌رگیراوه، له ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٨ی ئاداری ١٩٩٩ دكتۆرای له ئه‌ده‌بی كوردی به ناونیشانی كاریگه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی له كورته‌چیرۆكی كوردی له كوردستانی عێراقدا (١٩٦١ـ١٩٧٠) له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) وه‌رگرتووه، ساڵی ٢٠٠٥ به بڕوانامه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی كوردی مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) بووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ له‌به‌ر چالاكی ڕامیاری بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ساڵی ١٩٦٢ به‌رپرسی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) بووه، ساڵی ١٩٦٢ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) بووه، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (کاژێک)ه‌وه كردووه، له ڕێكه‌وتی ٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٩ تا ٦ی ئاداری ١٩٧٥دا به‌رپرسی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (کاژێک) بووه، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری سلێمانی بۆ كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه.
له ٢ی شوباتی ١٩٧٢ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ تا نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (کاژێک) بووه، له ١ی شوباتی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، له ١٨ی نیسانی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی كۆشكی ئاشتی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له نزیك شارۆچكه‌ی چۆمان له سنووری پارێزگای هه‌ولێری بووە، ساڵی ١٩٧٤ سه‌رنووسه‌ری ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٤ مامۆستای وانه‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خولی پێنجه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی زینوێی شێخی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٤ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی خولی شه‌شه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی زینوێی شێخ بووه.
ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه، له ڕۆژانی ٧ تا ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانه‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٩١ـ١٩٩٢) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی بووه، له ١٩ی ئادار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی كردووه، له ٧ی نیسانی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پیرمامی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ له شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان وته‌ی به‌خێرهێنانی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٧ ئابی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی لیستی یه‌كگرتن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ بووه‌ته به‌رپرسی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامی ده‌زگای توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه.
ساڵی ١٩٩٣ له‌دوای یه‌كگرتنی چواره‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازدەیەم هه‌ڵبژێردراوه، له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كارگێڕی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه، له ٨ی شوباتی ١٩٩٦ ئه‌ندامی شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه كه به‌شداری ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی له شاری تاران كردووه.
ساڵی ١٩٩٨ به‌ڕێوه‌به‌ری خولی یازده‌یه‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیران له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم و له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به دووه‌مین به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و پێگه‌یاندنی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشانكراوه، له ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٤ی ته‌موزی ٢٠٠٠ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی ده‌زگای موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له شاری هه‌ولێر كرد، ساڵی ٢٠٠١ به‌رپرس و مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان له خولی دوازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٤ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ به‌شداری سێیه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی میللی كوردستان له شاری هه‌ولێر كردووه.
له ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ته‌موزی ٢٠٠١ یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی بووه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، ساڵی ٢٠٠٢ به‌رپرسی خولی سێزده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی خولی چوارده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، له ٤ی ئابی ٢٠١٠ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یەکێتی ئافرەتانی کوردستان له شاری هه‌ولێر كردووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
- كوله‌مه‌رگی ـ ١٩٦٩.
- گڕی كه‌فه وشه‌كانت دائه‌مركێته‌وه ـ ١٩٧٣.
- النضال الدؤب ـ ١٩٧٤.
- كوردستان أو بلاد الأكراد ـ ١٩٧٤.
- بابا نۆئێل تۆراوه ـ ١٩٧٨.
- په‌رستگا ـ ١٩٨٠.
- شوان ـ ١٩٨٤.
- بسمه ـ ١٩٨٦.
- له‌باره‌ی مه‌حوی لوتكه‌وه ـ ١٩٨٦.
- ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شیعری محه‌مه‌د ساڵح دیلان ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ١٩٨٧)، چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٣ز).
- ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی كامه‌ران موكری ـ ١٩٨٨.
- شوكری فه‌زڵی ـ شاعیرێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورده (١٨٨٢ ـ ١٩٢٦) ـ ١٩٨٨.
- ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شوكری فه‌زڵی ـ ١٩٨٨.
- ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی میرزا غه‌فور ـ ١٩٩١.
- شیعری سیاسی كوردی له باشووری كوردستان ـ ١٩٩٦.
- شیعری سیاسی كوردی له باشووری كوردستان (١٩١٨ ـ ١٩٣٠) ـ ١٩٩٦.
- كاری په‌یوه‌ندییه‌كان و هونه‌ری دیپلۆماسی ـ ١٩٩٨.
- كاریگه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی له گه‌شه‌سه‌ندنی كورته چیرۆكی كوردیی كوردستانی عێراقدا (١٩٦١ ـ ١٩٧٠) ـ ١٩٩٩.
- تأثیر الفكر القومي علی تطور القصة القصیرة الكوردیة (١٩٦١ ـ ١٩٧٠) ـ ٢٠٠٠.
- به‌ر له ڕاپه‌ڕین له یادی چله‌ی (كامه‌ران موكری)دا هه‌ڵوێستی شاعیر و ئه‌ده‌یبانی كورد ـ ٢٠١٠.
- كۆی كورته‌چیرۆكه‌كانم ـ ٢٠١٣.
- لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌ش له مێژووی کاژێک ـ ٢٠١٣.
- مێژووی شكۆداری کاژێک ـ ٢٠١٥.[١]
- ↑ سەرچاوە:partipedia