عەبدوڵڵا زێڕین
عەبدوڵڵا ئیبراهیم ئەحمەد ناسراو بە عەبدوڵڵا زێڕین ئامێدی، لە 1-7-1956 لە دایکبووە، یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 1973 لە رادیۆی کوردی لە ئامێدی بووە.
هاڤین ئەحمەد، برازای هونەرمەد دەڵێت "جارێک بەمنی گوت تەماشای ئەو گۆڤارە بکە، چونکە لەنێو 25 هونەرمەند لە رکابەریی گۆڕانی گوتندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو".
عەبدوڵڵا زێڕین بەردەوام بەدوای شیعری کوردی گەڕاوە و پێنج شیعری مەحفوزمایی کردووەتە گۆرانی، یەکێک لە دیارتین گۆرانییەکانیشی "نازدار چاڤین تە دەریانە دلی من گەمیا خەما"ـیە.
مەحفوزمایی، بەڕێوەبەری دەزگای خانی رۆشنبیری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ بەرهەمێکی هونەرمەند کە لە ساڵی 1979 بەرهەمیهێنا، پێنج شیعری منی کردە گۆرانی کە لەدیارترینیان، "نازدار چاڤین تە دەریانە دلی من گەمیا خەما"ـیە".
لە ساڵی 1974 یەکەم بەرهەمی خۆی بۆ تەلەڤزیۆنی موسڵ تۆمارکردووە و هەمان ساڵ یەکەم گۆرانی بۆ رادیۆی کوردی لە بەغدا تۆمار دەکات.
لە ساڵی1979 دەبێتە یاریدەدەری ئەندازیاری دەنگ لە رادیۆی کوردی بەغدا و لە ساڵی 1980 ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنێت و لە ساڵی 1983 لەگەڵ هونەرمەند دڵشاد محەممەد سەعید کار دەکات.
هونەرمەند لە 28-5-2011 لە دهۆک کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاخکێ بەخاک دەسپێردرێت.
سەرچاوە: رووداو