عەبدوڵڵا لاوەند جیهانگیر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەهید عەبدوڵڵا لاوەند لە ساڵی 1944 لە گوندی هیلال سەر بەشاری شرناخ ی باکووری کوردستان لە دایکبووە.

44326591 .jpg

لەهەڕاتی لاوییدا تێکەڵاوی خەباتی کوردایەتی بووە، لەگەل شڤان پەروەر پێکەوە لە یەک گرووپی سیاسی خەباتیان کردووە، ساڵی 1972 لەگەڵ پۆلێک تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردایەتی ڕوودەکەنە باشووری کوردستان تا بەشداری بکەن لە شۆرشی ئەیلولدا، ڕوودەکەنە شاری زاخۆ، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و پەیوەندییان بە باڵی مەکتەبی سیاسییەوە، دەخرێنە زیندانی خەلانەوە.

94805.jpg

شەهید عەبدوڵڵا لاوەند خاوەنی دوو هاوسەر دەبێت لە کاتی نسکۆی شۆڕشدا خێزانە گەورەکەی ڕوو لە شاری بەغدا دەکات، خۆی و ژنە بچوکەکەشی ڕوو لە ئێران دەکەن لەکاتی ڕۆشتنیاندا بۆ ئێران لە شەڕێکدا هاوسەرەکەی بریندار دەبێت.

شە هید عەبدوڵڵا لاوەند بەهۆی پەیوەندی پێشینەی لەگەل جەلال تاڵەبانیدا هەیبووە، لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێ ئاگاداری ڕووداوەکانی بووە بەهەوڵ و کۆششێکی زۆر چەک و تەقەمەنی بۆ شۆرش پەیدا کردووە، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ پێشمەرگایەتی لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت بەهەوڵی مام جەلال ئازاد دەکرێت.

لە سەرەتایی هەشتاکاندا پەیوەندی دەکات بە شاخەوە، لەبەرامبەر ئەوەدا حکومەتی ئێران هاوسەرەکەی زیندانی دەکەن لە دوایی 3 مانگ بەناچاری ئازادی دەکەن.

لە کۆتایی ساڵی 1983 لەسەرەتایی گفتوگۆی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی ئێراکی ئەوکات شەهید عەبدوڵڵا دەچێتە بەغدا و بە هاوسەرەکەی شاد دەبێتەوە و پێکەوە دەگرێنەوە بۆ کوردستان.

شەهید عەبدوڵڵا لاوەند دەستی باڵای هەبووە لە هۆنراوە و ئەدەبی کوردییدا، هەر بۆیە ماڵەکەی لە بالیسان دەبێتە جێگەی میوان و کۆبوونەوەی ئەدەیب و هونەرمەندان کۆڕی شیعری نیشتمانی و شۆرشگێری دەبەستن، کەسێکی کۆمەلایەتی بووە خۆشەوسیتی دەڤەری بالیسان بووە هەمیشە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی خەلک بووە.

0001 (654).jpg

ڕۆژی 08-12-1986 جەلال تاڵەبانی بانگێشتی دەکات بۆ سەرکردایەتی بە مەبەستی پێدانی بەرپرسیارێتی و بەڕێکردنی بۆ دەڤەری بادینان دوای گەیشتن و کۆبوونەوەی لەو بارەیەوە، لەکاتی بە ڕێکەوتن بۆ دەڤەری بادینان لە گوندی (کۆنەفلوس) دەکەونە بۆسەی جاشەوەو لەگەڵ دوو لە هاورێکانی بە ناوەکانی (حاجی ئەحمەد شێخ وەسانی و ئەکرەم کۆنەفلووسی) شەهید دەکرێن پاشان تەرمەکەی لەکانی بەرد بە خاک دەسپێردرێت.

0002 (46589).jpg
0003 (012015).jpg
0004698.jpg
0005 (6547).jpg