عەدنان کەریم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، و لە بنچینەدا خەڵکی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە.

277298850 .jpg

بەھۆی سیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی ڕژێمی بەعسەوە چوونەتە سلێمانی و ھەر لەوێ ماونەتەوە.

ساڵی ١٩٨٥ بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی جێھێشتووە.

سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی ١٩٨٠دا، گۆرانیی کازیوەی لەگەڵتیپی مۆسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو، کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خاچەتووریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری.

ساڵی ١٩٨٣، گۆرانیی شەوی تاریک و بێدەنگی تۆمار دەکات لە ئامادە کردنی ئەنوەر قەرەداغی. لە ھەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەر بە تیپی مۆسیقای سلێمانیبوو و عوسمان محەممەد سەرپەرشتی دەکرد.

151236904 .jpg

ساڵی ١٩٨٤ بە ھاوکاری تیپی موسیقای پیرەمێرد سەر بەتیپی مۆسیقای سلێمانی کە سەڵاح رەئووف سەرپەرشتی دەکرد، ئەم گۆرانیانەی تۆمار کرد:

  • ژاڵە، گوڵاڵە، ئازیزەکەم: ھەر سێ ئاوازی ھونەرمەند سەڵاح ڕەئووف و ھۆنراوەی حەسیب قەرەداغی
  • پەروانە: لە ئاوازی سەڵاح ڕەئووف و ھۆنراوەی ھونەرمەند ئەحمەد سالار
  • ئەی ھاوسەرەئازیزەکەم: لەئاوازی ھونەرمەند غەمگین فەرەج و ھۆنراوەی بەرزان ھەستیار

پاشان لەگەڵ تیپی موسیقای پەیمانگای ھونەرەجوانەکان ئەم گۆرانیانە تۆمار دەکات:

  • شەوێ ئەی شەماڵ: ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی و ھۆنراوەی سەیدی ھەورامی
  • بۆ دڵ: ئاوازی عەدنان کەریم و ھۆنراوەی بێخود لەگەڵ تیپی نەورۆزدا

لە ساڵی ١٩٨٩ دا لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان دادەمزرێنن.

لە ساڵی ١٩٩١ دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مەھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریان دا ئەنجام دا وەک عود ژەن و چەندین بەرھەمی ھونەری یان بۆ ھونەرمەندانی وەک محەممەد ماملێ، محەممەد دانش، ئەحمەد ئیسلامی، ئیسماعیل شاھی و ھەندێک ھونەرمەندی تر.

لە ساڵی ١٩٩٢ دەگاتە وڵاتی سوید و درێژە ئەدا بەکاری ھونەری و یەکەم بەرھەمی لە دەرەوەی کوردستان کاسێتی بیرتان دەکەم بوو کە لە شاری لیل ی فەرەنسی تۆمار کرا و حەوت گۆرانی لە خۆ گرتبوو.

لەوانە چوار گۆرانیان ئاوازی ھونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل و گۆرانییەکانی ھەڵەبجە، کۆچ، ئازادی لە ئاوازی عەدنان کەریم خۆی بوو.

عەدنان کەریم لەگەڵ خێزانەکەی ساڵی 1991 لە شاری مەهاباد
عەدنان کەریم لەگەڵ خێزانەکەی ساڵی 1991 لە شاری مەهاباد

لە ساڵی ١٩٩٤–١٩٩٥ لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرھەمە ھونەرییەکانی بە دەستی خۆی تۆمار بکات. ساڵی ١٩٩٥ بەرھەمی ڕاز لە سەر کاسێت دەردەکات.

ساڵی ١٩٩٦ یەکەم بەرھەمی خۆی لەسەر سیدی بەناوی شەوی یەڵدا بڵاو دەکاتەوە کە مۆسیقای ئەم بەرھەمە لە سلێمانی لە لایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان ئامادە کرا و پاشان لە سوید ھونەرمەند عەدنان کەریم دەنگی خۆی لە سەر تۆمار دەکات.

لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئەلبۆمی ئەڕۆی ئۆغر دێنێتە بەرھەم و غەمگین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگرێتە ئەستۆ.

لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆنسێرتێکی تایبەت لە ھۆڵی کۆنسێرت ھاوسی شاری ستۆکھۆلم پێشکەش دەکات.

لە ساڵی ٢٠٠٢ دوو کۆنسێرت لە شاری یۆتۆبۆری و شاری سوتۆکھۆڵم پێشکەش دەکات بە ھاوکاری گرووپی "ئاگری زیندوو"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی «شنەی با» بڵاو دەکاتەوە کە گۆران کامیل و فەرھاد محەممەد و غەمگین فەرەج دابەشکردنی موسیقایان بۆ ئەنجام داوە.

لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆنسێرتی شاری لەندەن لە ھۆڵی شازادە ئێلیسابێت پێشکەش دەکات ھەر لە ھەمان ساڵدا لە وڵاتی ھۆڵەند کۆنسێرتێکی تر پیشکەشدەکات.

ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری سنە لە ھۆڵی زانکۆی کوردستان کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات.

ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی تاڤگەیەک لە عیشق بڵاو دەکاتەوە. ئەم بەرھەمە بە سەرپەرشتی گۆران کامیل و ھونەرمەند حسێن زەھاوی ئەنجام درا و لە ستودیۆ بێل تۆمارکرا و بڵاو بۆوە. ھەر لە ھەمان ساڵدا لە فێستیڤاڵی ئومەد لە لەندەن لەگەڵ گرووپی ئاگری زیندوودا بەشداری دەکات.

ھەر لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشدار دەبێ لە فەستیڤالی «رێ ئۆریانتال» کە ساڵانە لە شاری ستۆکھۆڵم بە بەشداری چەندین ھونەرمەندانی نەتەوەکانی دنیا ئەم فێستیڤاڵە نمایش دەکرێ.

0009 (99.jpg

لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ گروپی کامکاران ئەلبۆمی ئەمشەو بڵاو دەکاتەوە کە ئەم ئەلبۆمە لە تاران تۆمار کراوە. لە بەھاری ٢٠٠٧ دا لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە لەندەن پێشکەش دەکات. لە ھاوینی ٢٠٠٧ لەگەڵ گرووپی کامکاران چوار کۆنسێرت لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و سێ کۆنسێرت لە تاران پێشکەش دەکات.

لە مانگی شوباتی ٢٠٠٨ بەشداری دەکا لە فێستیڤاڵی بانگھێشتن بۆ ئاو لە وڵاتی کێنیا. لە مانگی مایس ٢٠٠٨ لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە کتێبخانەی شاژنی وڵاتی دانمارک لە شاری کۆپنھاگن پێ بە سەرپەرشتی تی ڤی کوردان پێشکەش دەکەن. ھەمان ساڵ لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کۆنسێرتێک لە مانجیستەر پێشکەس دەکەن. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ کۆنسێرت. لە کەنەدا بە سەرپەرشتی ئوستاتد شاملو.[١]

عەدنان کەریم و هاوژینەکەی
عەدنان کەریم و هاوژینەکەی
  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا