عەزیز حسێن محەمەد موراد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ژیاننامە

225-47.jpg

عەزیز حسێن محەمەد موراد، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، دانیشتووی ناحیەی سیروان بووە و قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.

خەباتنامە

عەزیز حسێن محەمەد، ساڵی ١٩٨٥ بۆتە پێشمەرگە لە هەرێمی پێنجی شارەزوور، کە لەو کاتەدا نوری حەمە عەلی فەرماندەی هەرێمەکە بووە.

شەهید عەزیز حسێن محەمەد لەناو دانیشتوانی دەشتی شارەزوور و قەزای شارەزوور نازناوی (پێشمەرگەی تاقانە)ی لێدراوە، بەهۆکاری زۆر ئەنجامدانی چالاکی پارتیزانی بەتەنها خۆی، کە زۆرینەی کاتەکانی لە هەوڵی لێدانی گورزی کوشندە بووە لە جاش و کاربەدەستانی ڕژێمی بەعس لەناو شار و سەنتەری ناحیەکانی ئەو دەڤەرە.

لە ٧/٥/١٩٨٧ سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس هێرشێکی فراوانیان کردووە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سورێن، لە ئەنجامدا عەزیز حسێن محەمەد فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

سەرچاوە: partipedia