عەزیز سەلیم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
294654807 4426910278.jpg

کوڕی سەلیم بەگی کەلارە، لە گوندی مێرزی لەنێوان پشدەر و بنگرد لە ساڵی 1915 لەدایکبووە، لە 6 ساڵی یەوە لە کەلار بەخەڵووز لەسەر دیواری ماڵ و مزگەوتەکاندا وێنەی کێشاوە، باوکی مامۆستا عەلی فاتح ئەلکازمیی بۆ گرتوە تا فێری وێنەکێشانی بکات. یەکەم پێشانگای تایبەتی خۆی لە ساڵی 1932 لە گۆڕستانی شێخ جەعفەر لە سلێمانی کردۆتەوە کە 12 تابلۆی لەخۆ گرتوە بەقەد کێلەکانەوە هەڵسپاردبوو، خەڵک تابلۆکانیان دڕاندبوو خۆشیان بەرد باران کردبوو مەلاکانیش وتبویان (ئەمە شەیتانە و پەیدا بووە) ، تابلۆیەکی وێنەی شەوکەت زەنگنەی دانسازی کێشاوە لە حاڵەتی دانکێشانی دایکی دا. لە ساڵی 1934 دا دووەم پێشانگای لە قوتابخانەی گەلاوێژ لە سلێمانی کردۆتەوە دیسان خەڵک نەیانهێشتوە بەردەوام بێت، هەر لەو ساڵەدا سێیەم پێشانگاشی لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی شۆریجە لە چایخانەی یەدوڵڵا کردۆتەوە، پێشانگاکەی بریتی بووە لە 6 تابلۆ، هەندێ لە تابلۆکانی فرۆشتوە بە فەرمانبەرانی شەریکەی نەوتی کەرکووک بە (4و6و10) دینار، هەر لەوێ ئیبرایم خەلیلی کوردی خەڵکی دوزخورماتوو ئەناسێ کە نیگار کێشێک بووە عەزیز سەلیمی هانداوە بۆ ڕەسم کردن.

عەزیز سەلیم لەکاتی کردنەوەی پێشانگایەکدا لە دیمەشق ساڵی 1993
عەزیز سەلیم لەکاتی کردنەوەی پێشانگایەکدا لە دیمەشق ساڵی 1993


لە ساڵی 1936 دا حسێن حوسینی موکریانی ئەناسێت ئەویش بە دانیال قەسابی مامۆستای قوتابخانەی ئین خەلەکانی لە هەولێر دەناسێنێت، لە هەمان ساڵدا بە هاندان و پشتگیری موکریانی لەگەڵ دانیال قەساب دا پێشانگایەکی هاوبەش دەکەنەوە، عەزیز سەلیم بە 12 تابلۆ و دوو نەحت لەشدار دەبێت، پێشانگاکە 4رۆژی خایاندووە، عەزیز سەلیم لەو تابلۆیانەدا تراژیدیای ژیانی جوتیارانی پیشان دابوو، یەکێک لەو تابلۆیانە ئاغایەک تیایدا بە قامچی لە پیشتی جوتیاران دەدات هەر لەو ماوەیەشدا باوکی ئیعدام کرابوو، بۆیە حسێن حوسنی موکریانی دەیباتە لای مەلای گەورەی کۆیە و لەوێ لە ماڵی مەلا ێدیق دەیشارنەوە پاشان ڕادەکات بەرەو پشدەر و لەوێشەوە دەچێتە لای جافەکانی ئێران.

لە ساڵی 1937-1939 لە سلێمانی بە نهێنی ژیان بەسەر دەبات و لەگەڵ شاکیر فەتاح و هەمزە عەبدوڵڵا و عەزیز پشتیوان و ڕەفیق حیلمی لە حیزبی هیوا کار دەکات، هەر لەو ماوەیەدا تابلۆیەکی بەنرخی درووست کرد بە ناوی تابلۆی شەڕی بازیان لە ساڵی 1943 دا پێشانگایەکی هاوبەشی کردۆتەوە لە مەهاباد لەگەڵ هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە وەلی زادە (کرماشان) ، خەلیل زادە (مەهاباد) مەحمود مەحدور (مامۆستایەکی خەڵکی سنە بووە) لە ساڵی 1944 دا پێشانگایەکی تری بۆ 10-12 هونەرمەندی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردۆتەوە لە شاری باکۆوخۆشی بەشدار بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری مەهاباد دا لە وەزارەتی ئیلاقاتی خاریجی و فەرهەنگ کاری کردووە، لەگەڵ پێشەوا قازی محەمەد و عەبدولڕەحمان زەبیحی دا برەویان بە ژیانی ڕەسم و هەنەری داوە.

14064239 .jpg

لە ساڵی 1949 دا لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا سەر هەڵدەگرێت و 6 مانگ لە پاریس دەمێنێتەوەو (لەوێ بیکاسۆ دەناسێت) هەر بە ئەوروپا قوتابخانە تازەکانی وەک (کوبیزم و سووریالیزم) ئاشنا ئەبێت. لە زستانی 1949 دا لە ئوتێلێکی پاریس بە 36 تابلۆ پێشانگایەک دەکاتەوەو 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، (مسیۆ ڕێنی) کە وەزیری دارایی ئەوکاتەی فەرەنسا بوو تابلۆیەکی لێدەکرێت بە ناونیشانی (مردووەکان قسە دەکەن) ، تا ساڵی 1956 لە ئەوروپا بووە.پێشانگای لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، چیکۆسلۆڤاکیا، یۆگۆسلافیا، لەندەن و ڤیەنا کردۆتەوە، تابلۆکانیشی بە ئیمزای (کوردیش ئارت) دەناسرێتەوە لە ساڵًی 1969 دا تابلۆی حەپسەخانی نەقیبی کێشاوە کە لە مۆزەخانەی بەغدا پارێزراوە.

لە 19-05-1972 دا نزار سەلیم پێشانگایەکی ئەوی لە بەغدا کردۆتەوە پێشانگایەکی تایبەتی لە مانگی 8 -1991 جا لە سلێمانی لە هۆڵی کۆمیتەی بەرە کردۆتەوە کە 137 تابلۆی لە خۆ گرتوە، ئیسماعیل فەتاح التورک لە دەفتەری یەکێک لە پێشانگاکانی دا نووسیویەتی تۆ بەراستی (ئیبتیکارت کردووەو شتی تازەت داهێناوە) وە (30) تابلۆشی لێکڕیوە.کۆمەڵێک لە هونەرمەندە ئێڕاقیەکانیش تابلۆیان لێکڕیوە.

تابلۆی (شمشێر بازیی ژنان) ی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا پارێزراوە، تابلۆیەکیشی لە مۆزەخانەی ئەمستەردام لە هۆڵەندا پارێزراوە، هەندێک تابلۆی تریشی لە واشنتۆن و ڕیۆدۆ ژانیرۆ و تفلیس و یەریڤان و کوێت و عەدەن و لوبنان و میسر و تونس و جەزائیر پارێزراوە.

...........

14068498 6525119315.jpg

هونەرمەند (عەزیز سەلیم) ساڵی 1917 لە قەڵادزێ لە دایک بووە. ساڵی 1932 یەکەمین پیشانگەی تایبەتی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە، ساڵی 1949 گەشتی وڵاتانی دەستپێکرد وە و وڵاتانی (فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەڕیتانیا، فنلەندە، نەمسا، بەلجیکا، یوگسلافیا، مەجەڕ....هتد) گەڕاوە و پیشانگەی تیایاندا کردۆتەوە و، زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ڕوسی، ئەڵمانی) زانیووە.، هەروەها خاوەنی چوار دیوانە شیعری چاپکراوە.، خاوەنی (43) پیشانگەی تایبەتی و کۆی تابلۆکانی (6500) تابلۆیە.، لەڕێکەوتی 05-01-2003 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردوو.[١]


بابەتە پەیوەستکراوەکان

  1. سەرچاوە: قەیس قەرەداخی