عەزیز عارف ئەمین فەرخاغا
عەزیز عارف ئەمین فەرخاغا 1922 - 1986
لە ساڵی 1922 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
دووای تەواوکردنی کۆلێژی سەربازی پاشایی لە چلەکانی سەدەی ڕابوردودا پلەی ئەفسەری بەدەستهێناوە و لە ڕیزەکانی سوپایی پاشایەتی ئەودەم دامەزراوە.
هاورێی ئەفسه ري شەهیدی ( محەمەد قودسی) بوو ، وەک خێزانیش دراوسێ و تێکەڵیە کی خێزانی نزیکیان لە گەڵ ئەو خانەوادە سەربەرزەدا هەبووە.
پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان - مەهاباد بەشداری سەرهەڵدانەکەی رەشید عالی گەیلانی کردووە و لە شەری بازیاندا لە ئەسپ دەگلێ و پشتی دەشکێ و ماوەی شەش مانگ لە گەچ دەگیرێ ، بەو هۆیەوە نەیتوا نیوە لە گەڵ قودسی هاوڕێ ی بەشداری کۆماری مەهاباد بکات.
دووای چاک بوونەوەی دەکرێ بە بەڕێوەبەری تەجنیدی سلێمانی بە پلەی ڕە ئیس ، لە بەر جوامێری و لێهاتووی خەڵکی سلێمانی ئەو دێڕە شیعرەیان بۆ داناوەو لە زۆر بۆ نەدا پیایاندا هەڵداوە:
ڕەئیسێ هاتووە ناوی عەزیزە
ئیجباری دەکرێ ڕیزە بە ڕیزە
عەزیز عارف ئەمین لە مانگی 12 ساڵی 1986 کۆچی دواییکردووە و لە گۆڕستانی شەهیدانی لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە: چیا ساکی