عەزیز گەردی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
285449944 1169093650598229 4577667746266699686 n.jpg
0015887.jpg

عەزیز گەردی ناوی تەواوی: (عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە ساڵی 1947 لە لە بەحرکە، لە شاری هەولێر لە دایکبووە.

لە منداڵییەوە تاسەی شیعر و ئەدەب دەكات عەزیز گەردی دەرچووی بەشی زمانی فەڕەنسی بووە لە زانکۆی بەغدا، دواتر لە ساڵانی1994 و 1999 بڕواننامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەدەستھێنا، کە تێزەکەی بە ناونیشانی (سەروا)یە، دەزگای ئاراس هەمان ساڵ چاپ و بڵاوی دەکاتەوە و خوێنەری کورد بە دەریایەک لە زانین و زانیاری دیکە ئاشنا دەبن.

عەزیز گەردی، لەگەڵ ئەوەی کوردزمانێکی کەم وێنە بوو و شێوەزارەکانی کورمانجی سەروو، کورمانجی خواروو لەگەڵ هەورامی دەزانی، لە گەڵە ئەوەشدا چوار زمانی جیهانیش بەباشی دەزانی. بەهۆی ئەوەی بەشی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی بەغدا خوێندووە، هەروەها زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسیش بەباشی دەزانێت.

55547.jpg

عەزیز گەردی لە چەندین قوتابخانە وانەی گوتووەتەوە و پاشان دوای تەواوکردنی زانکۆ لە کۆلێژی ئاداب، بەشی زمانی کوردی دەبێتە مامۆستا، خۆی لەبەر نەپڕژان بەسەر کاری وەرگێڕاندا دەستلەکاردەکێشێتەوە و بەیەکجاری تەنیایی هەڵدەبژێرێ، خانوویەک لە شارەدێی بەحرکە دەکاتە شوێنی ژیان و نووسینەکانی و بژێویشی لەسەر مووچەی خانەنشینییەکەیەتی.

عەزیز گەردی، یەکێکە لەو نووسەر و وەرگێڕانەی کە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخانکردبوو.

عەزیز گەردی لە ژیانیدا هاوسەرگیریی نەکردووە و تا کۆتایی ژیانی بەتەنیا دەژیا.

286355039 .jpg
286498750 .jpg

عەزیز گەردی نوسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 06-06-2022 بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت لە شاری هەولێر لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

0007 (2)999.jpg

بەرھەمەکان

وەرگێڕانەکانی

2022-06-06 133712.jpg
  • داغستانی من - کتێبی یەکەم نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ
  • داغستانی من - کتێبی دووەم نووسینی: رەسوڵ حەمزە تۆڤ
  • ئافرەتی کورد لە تورکیا چاپی یەکەم بەغدا
  • ئاشوورا چاپی یەکەم سالی ٢٠١١
    Qubad88.jpg
  • ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد نووسینی: کۆنستاتین ڤرجیل گیورگیوی
  • بووکۆکەی قسەکەر نووسینی: ئەلکساندەر ئاڤاناسیێڤ
  • بەرازەوان نووسینی: هانز ئەندرسن
  • پیاوانی بەیانی نووسینی: مەنسوور یاقووتی
  • چیرۆکی بەر ئاگردان، ١٩٧٨.
  • چیرۆکەکانی ئیزۆپ یان لەناو گیانداران دا، نووسینی ئیزۆپ.
  • لۆرکا: سێ تراژیدی، ١٩٨٤.
  • (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
  • بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
  • لاوەچ، نووسینی مەنسوور یاقووتی.
  • ئێمە ئەم شیعرەمان نوسیوە.
  • ئەفسانەی ئەرمەنی، نووسینی چارڵز دونیتگ.
  • ئەفسانە و ڕازی کوردی نووسینی: عەلی ئەشرەف دەروێشیان
  • ئەفسانەی ئەفریقی.
    666552Image1.jpg
  • ئەفسانەی سلاڤی. نووسینی: پاڤۆل دۆبشینسکی
  • ئەفسانەی فیرعەونی
  • ئەفسانەی کوردی، نووسینی م ب ڕودێنکۆ.
  • ئەفسانەی تورکیایی.
  • بەرکوتێکی ژیانم، نووسینی یەڤجینی یەڤتوشینکۆ.
  • ئافرەت ڕەگەزی بێکەڵک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • پەنەلۆپە لە جەنگدا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • پیاوێک، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • حەفت گفتوگۆ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • ژیان و جەنگ و ھیچی تر…، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • گفتگۆ لەگەڵ مێژوودا، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەلە نێرینەی کە ھەرگیز لەدایک نەبوو، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • ئەگەر خۆر بمرێ، نووسینی ئۆریانا فالاچی.
  • چیرۆکەکانی کریلۆڤ.
  • حاجی مراد، نووسینی تۆلستۆی.
  • خەڵک بەچی دەژی، تۆلستۆی.
  • کەوێەی دامەنەاری، سلێمانی، ٢٠٠٤.
  • کاریگەریی گۆرانی لەسەر کوردیی ناوەڕاست، نووسینی میشێل لیزینبێرگ، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
  • درەختی چل داستان، لەنووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
  • داستانی حوسێنی کورد و چەند ھەقایەتێکی تر، لەفارسییەوە لەنووسینی ئەحمەد ئازەر ئەفشار، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
  • زارا عەشقی شوان، نووسینی محەممەد قازی، سلێمانی.
  • رۆمیۆ و جولێت.
  • یەک چیای گەوھەر: کۆمەڵە چیرۆکێکی ئەفسانەیی گەلان.
  • کۆمیدیا، سێ بەرگ: دۆزەخ، بەرزەک، بەھەشت، لەنووسینی دانتێ ئەلیگیێری.
  • داغستانی من.
  • قۆڵبر، نووسینی عەزیز نەسین.
  • قوتیل، نووسینی ئەلفۆنیس دۆدی.
  • مەسەلەک، ھێنری ئەلیک.